پرسیارەکان

52) ئاخۆ چ نهێنییەك هەبێت لە ژمارەی ناو کەرتەکانی ئەم پێنج گۆنایانەدا؟

53) شادڵ و شاگوڵ لە شەمەنەفەرێکدا بوون کە بە خێرایی 45کم/دەمکات بەرەو باکوور دەڕۆیشت، لەپڕێکدا شەمەنەفەرێکی دیکە بەرەو باشوور بە خێرایی 36کم-دەمکات دای بە لایاندا و تەنیا 6 چرکەی خایاند. یەکسەربشادڵ گوتی: باشە دەزانیت کە درێژی ئەو شەمەنەفەرەی تێــپەڕی کرد چەندە؟

54) كام له‌و چوار هەشتگۆنا شمارێنراوانەی خواره‌وه‌ شیاوی پڕ كردنەوەی دوا شێوەندازی پێنجەمی نادیار دەبێت؟

55) ئاخۆ دەکرێت دووبارە ئەم شێوەندازە بکێشرێتەوە، بەڵام دەست لەسەر پێنووس هەڵ نەگیرێت؟

56) ده‌بێت ژماره‌ی نادیار له‌م دوو نیگاره‌‌دا چه‌ند بێت؟

57) خولێكی فێركاری بۆ 5 گروپی پیشه‌یی کرایه‌وه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ بەرنامەی فێربوونیان بۆ دانرا: گرووپی ئاسنگه‌ران ڕۆژێك بخوێنن و ڕۆژی دواییان پشوودان‌. گرووپی دارتاشان ڕۆژێك ‌بخوێنن و دوو ڕۆژ پشوودان. گرووپی وێنه‌گران ڕۆژێک بخوێنن و سێ ڕۆژ پشوودان. گرووپی گه‌چكاران ڕۆژێك ‌بخوێنن و چوار ڕۆژ‌ پشوودان. گرووپی بۆیه‌چییان ڕۆژێك بخوێنن و پێنج ڕۆژ پشوودان. ئاخۆ له‌ چه‌ند ڕۆژی سێ مانگی یه‌كه‌مدا ئه‌و پێنج گرووپه‌که‌‌ پێكه‌وه‌ یه‌کگیر ده‌بن ئەگەر کۆی سێ مانگی یەکەمی ساڵ 90 ڕۆژ بێت؟

58) له‌ هەریەك لەم دوو شێوەندازه‌دا 6 سێگۆشه‌ی گه‌وره ‌و 54ی گچکەی تێدایە. چۆن به‌ شمارەکانی 1 تـــا 9 پڕ ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر سێگۆشه‌یه‌ك و ڕیزێكی لار و ئاسۆیی بۆ ته‌نیا جارێك ئه‌و شمارانه‌ به‌كار بهێنرێت؟

59) چۆنچۆنی شمارەکانی (1، 2، 3، 4، 5، 7، 8، 9) لە دوو کۆمەڵەدا وا ڕێک بخرین کە کۆیان هەر بە یەکسانی بمێنێتەوە؟

60) ڕۆژێك نامۆ کە دەچێتە هۆڵی خوێندن و بە هاوزانكارانی بەشەكەی ده‌ڵێت: ڕۆژتان باش ئه‌ی 100 زانکاركانی هاوڕێم. خێرا سۆما دێته‌ ده‌نگ، ببورە ئیمه‌ 100نین،‌ به‌ڵكو به‌ گشتمان‌ و بە ئێمە و ئێوه‌ و چواریه‌كی ئێمه‌ و ئه‌مجا به‌ تۆیشه‌وه‌، ئه‌وسا ده‌بینه‌ 100 دانه‌ی ته‌واو. ئاخۆ ژماره‌ی ئه‌و زانكارانه لە‌و هۆڵەدا چه‌ند بوو بێت؟

61) ئەم چوار کارتە، هەر یەکە پێنج جۆر گوڵی جیاوازیان تێدایە، چۆنچۆنی بخرێنە سەر یەکتر تا پێکەوە: 1) چوارگوڵ چوارگوڵ تێیاندا دەرکەوێت؟ 2) سێ گوڵ سێ گوڵ تێیاندا دەرکەوێت. 3) یەك گوڵ، دوو گوڵ، سێ گوڵ، چوار گوڵ یەکلەدواییەك تێیاندا دەرکەوێت.