پرسیارەکان
32) جێگەی ئەو دوو نەزانراوە بە چ شمارەیەكی گونجاو پڕبکرێتەوە؟
33) کڵاوزەڕێكیان به‌دیاری بۆ پاشایه‌ك هێنا، ئه‌ویش تاکو لای ڕوونبێت کە ئاخۆ زێڕسارایە یاخود مس. بۆ ئه‌مه چەندین له زانایانی ده‌رباری بانگهێشت كرد تاکو ئه‌و گرفته‌ی بۆ بڕه‌وێته‌وه. یەكێك له‌وانه زانا و دانای یۆنانی ئارخەمیدس بوو. ئه‌م زانایه سه‌ره‌تا کڵاوزێڕه‌كه‌ی له هه‌وادا كێشا و سه‌یریكرد 2.2 نیوتنه (2.2N )، ئه‌مجا لە ئاودا كێشای سه‌ریكرد 1.95 نیوتنه، پاش تێڕامان یه‌كسه‌ر گوتی که ئه‌م کڵاوزەڕە ساخته‌یه و توخمیتری تێئاخنراوه که ئه‌ویش مسه. ئاخۆ چۆن گه‌یشتبێته ئه‌و ئه‌نجامه؟ [ کێشی جۆری Speciffic Gravity بۆ ( زێڕ= 19.4 ،، مس= 8.8 ) ،، تاودانی کێشی زه‌وی(Gravity)=m/sec2 10 ].
34) كام له‌م شێوەندازانە زۆرترین چوارلا و سێگۆشه له‌خۆ بگرێت؟
35) ئێوارەیەك زیڕۆ هاتەوە بۆ ماڵ و لە كیسەیەكدا دوو كیلۆگرام سێوە لاسوورەی ناوچەی سەردەشتی تێدا بوو كە بە ژمارە 11 دانە سێ‌و بوو. بە دەركەوتنی باوکیان، هەر 11منداڵەكەی خڕبوونەوە تاکو بزانن میوەی ئەو شەوەیان چییە!! ئاخۆ چۆن دابه‌شی 11 منداڵەكەی كردبێت به‌و مه‌رجه‌ی سێوێك له كیسه‌كه‌دا بمێنێته‌وه؟
36) لەم کۆمەڵە هێڵە ئاڵۆسکاو ومارپێچانەدا ئاخۆ کامە سەرەهێڵی لای چەپ دەتوانێت بگاتە کۆتاییەکەی خۆی لە شمارەکانی لای ڕاستییەوە؟
37) A/ چ شمارەیەك لە سەری بەرانبەری شمارەی 4 دابێت لە بەشی b دا؟ B/ چ شمارەیەك لە سەری بەرانبەری شمارەی 3 دابێت لە بەشی d دا؟
38) ده كیسه پاره‌ی زیومان هه‌یه كه چونیه‌كن له جۆر و سه‌نگ و قەوارەدا. یه‌كێكیان پڕ كراوە له پاره‌ی قه‌ڵب (دەغەڵ) كه كێشی هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نیا 1گم/ه. ئه‌مجا نۆ کیسەیەکی دیکە پڕ كراوه له پاره‌ی زیوسارا كه كێشی هه‌ریه‌كه‌یان 2 گم/ه. چۆن ده‌توانرێت ئه‌و كیسه قه‌ڵبه لەوانی دیکە جیا بكرێنەوە بەو مەرجەی (ده‌شێت ته‌رازوو ته‌نیا بۆ یه‌ك جار به‌كار بهێنرێت).
39) چۆن له‌م كردارانه‌وه هاوسانییه‌ك له خشته‌كه‌دا به‌ده‌ست دەهێنرێت؟ ۞ بۆ ڕیزی A ته‌نیا هه‌ر [[ × ، ÷ ، = ]] به‌كار بهێنرێت! ۞ بۆ ڕیزی B ته‌نیا هه‌ر [[ + ، - ، = ]] به‌كار بهێنرێت!
40) 1) نهێنی ڕاستی ئه‌و وه‌ڵامانه له‌چیدا ده‌بینرێت، ئاخۆ له‌و ڕووه‌وه دوا ژماره چه‌ند بێت؟ a) 2 + 3 – 1 + 2 – 1 = 10 ,, b ) 7 + 2 -3 + 1 + 2 = 63 ,, c ) 8 + 4 +5 -3 – 2 = ?? ,, d ) 6 + 5 – 6 + 3 + 1 + 2 = 6 ,, e ) 9 + 7 – 6 + 2 + 4 = ?? ,, f ) 5 – 7 + 4 + 6 – 8 + 3 – 2 = 5 2) كام ژماره به ناجۆر ده‌زانرێت له ناو گشت ژمارەکانی دیکەدا؟ 5679، 2378، 2548، 4679، 4789، 3568،، 1458، 3568 .
41) داسۆ شمارەی (الرقم) نهێنی قاسەی شوێن کارەکەی لە ماڵەوە لە بیر دەچێت، بەڵام ئەوەندەی لە یادە تا بتوانێت بیکاتەوە و نەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، ئەویش:ـ 1) کۆی هەردوو خانەی پێنجەم و سێهەمی دەکاتە 14. 2) شمارەخانەی چوارەم بە ( 1 ) زیاترە لە شمارەخانەی دووەم. 3 ) خانەی یەکەم بە ( 1 ) کەمترە لە دووئەوەندەی شمارەخانەی دووەم. 4 ) کۆی هەردوو شمارەخانەی سێ و دوو دەکاتە 10. 5) کۆی هەر پێنج شمارەخانەکەی ئەو کۆدە پێك دەهێنێت، دەکاتە 30. چۆنچۆنی داسۆ شمارەی ئەو کۆدەی بە دەست هێنابێت؟