پرسیارەکان

1) سەرەنج لەم نیگارە گیر بکە، ژمارەکان بەشێوەی ئاسۆبار ڕیزکراون، بەکەڵک وەرگرتن لەم ڕیزبوونە کۆتا ژمارە بدۆزەوە.

2) ئەگەر لە شێوەندازی (A) وە (B) بەرجەستە ببێت، ئەی ئاخۆ کام لەو چوار شێوەندازانەی خوارەوە (C) بەرجەستە بکەن؟

3) هه‌ر وه‌ك ئاکارێك نامۆ و سۆما گرەویان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌کرد. 1) نامۆ گوتی: گه‌ر چوار یه‌ك و پێنج یه‌كی دارێكی درێژ له‌ ئاودا بێت، هێشتا‌ 55 سم-یشی به‌ده‌ره‌وه‌ بمێنێته‌وه‌. ئاخۆ درێژی ئەو دارە چه‌نده بێت؟ 2) سۆما گوتی: كابرایه‌كی نابینا به‌ چه‌ند خوێندكارێك ده‌گات و پێیان ده‌ڵێت، ڕۆژتان باش ئه‌ی 24 لە ئازیزه‌كانم. یه‌كێكیان دێته‌ وه‌ڵام و ده‌ڵێت: ئەگەر ئه‌و ژماره‌یه‌ی‌ فه‌رمووت له‌ پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی ئێستەمان ده‌ركه‌یت ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه‌مان لێ دێت كه‌ ژماره‌مان له‌و 24 ـه‌ی ده‌ركه‌یت. ئاخۆ ژماره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ چه‌ند بوو بێت؟

4) ئاخۆ کام شێوەندازە لەوانی دیکە جیاوازە؟

5) چ ژماره‌یه‌ك کۆتایی به‌ ژماره‌کانی ئه‌م دووشێوه‌ قووچه‌کییه‌ دێنێت؟

6) باوکێك ویستی لیهاتووی حەوت منداڵەکەی لەڕووی ماتماتیکییەوە بزانێت و هات بڕێك پارەی خستە ناو کیسەیەکەوە و پاشان گوتی: گەر من حەوتـیەکی ئەو پارەیە پێ بدەم بە یەکەمتان، یەك دۆلار بە دووهەمتان و پاشان حەوتیەکی ئەوەی دەمێنێتەوە تێیدا پێـ بدەم، دوو دۆلار بە سێـهەمتان و پاشان حەوتـیەکی ئەوەی تێیدا ماوەتەوە پێی ـبدەم، سێ دۆلار بە چوارەمتان و پاشان حەوتـیەکی ئەوەی تێیدا ماوەتەوە پێی بدەم. بەم پێیە تا هەر حەوتــتان. ئایا ده‌زانن پاره‌ی ناو ئه‌و کیسەیە چه‌نده‌ و هەر یەکەیشتان ده‌بێت چەند وەربگرێت؟

8) ئەگەر لە شێوەندازی (A) وە (B) بەرجەستە ببێت، ئەی ئاخۆ کام لەو چوارشێوەندازەی خوارەوە (C) بەرجەستە بکەن؟

9) ژماره‌ی نادیار تاکو له‌گه‌ڵ ژمارەکانی دیکە بگونجێت چه‌نده‌؟

10) چەند فەرمانبەرێكی ئامارنووس دەچنە گوندێك و لە مام هۆمەر دەپرسن به‌وه‌ی کە چەند جۆر گیانله‌به‌ر و په‌له‌وه‌ر له‌ ماڵ به‌خێو ده‌كات. ئه‌ویش وه‌ك نه‌ریتی گوندنشینانی كورده‌واری خۆمان وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ كردنه‌ مه‌ته‌ڵێك و گوتی: به‌ڵی من 100 سه‌ر مه‌ڕ و چێڵ و قاز و مریشكم هه‌ن‌. به‌گشتیان خاوه‌نی 300 قاچن و ژماره‌ی مه‌ڕه‌كان و مریشكه‌كان دوو هێنده‌ی ژماره‌ی چێڵه‌كانن، ژماره‌ی مریشكه‌كانیش دوو هێنده‌ی ژماره‌ی مه‌ڕه‌كانن. ده‌فه‌رموو ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بە توانان، بزانم پێم دەڵێن هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند سه‌رن؟

11) ئاخۆ کام شێوەیە لەوانی دیکە ناچێت و جیاوازە؟