بەرگی سێهەم : خولێكی فێركاری بۆ 5 گروپی پیشه‌یی کرایه‌وه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ بەرنامەی فێربوونیان بۆ دانرا: گرووپی ئاسنگه‌ران ڕۆژێك بخوێنن و ڕۆژی دواییان پشوودان‌. گرووپی دارتاشان ڕۆژێك ‌بخوێنن و دوو ڕۆژ پشوودان. گرووپی وێنه‌گران ڕۆژێک بخوێنن و سێ ڕۆژ پشوودان. گرووپی گه‌چكاران ڕۆژێك ‌بخوێنن و چوار ڕۆژ‌ پشوودان. گرووپی بۆیه‌چییان ڕۆژێك بخوێنن و پێنج ڕۆژ پشوودان. ئاخۆ له‌ چه‌ند ڕۆژی سێ مانگی یه‌كه‌مدا ئه‌و پێنج گرووپه‌که‌‌ پێكه‌وه‌ یه‌کگیر ده‌بن ئەگەر کۆی سێ مانگی یەکەمی ساڵ 90 ڕۆژ بێت؟

نیشاندانی وەڵام