پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی سێهەم
: کڵاوزەڕێكیان به‌دیاری بۆ پاشایه‌ك هێنا، ئه‌ویش تاکو لای ڕوونبێت کە ئاخۆ زێڕسارایە یاخود مس. بۆ ئه‌مه چەندین له زانایانی ده‌رباری بانگهێشت كرد تاکو ئه‌و گرفته‌ی بۆ بڕه‌وێته‌وه. یەكێك له‌وانه زانا و دانای یۆنانی ئارخەمیدس بوو. ئه‌م زانایه سه‌ره‌تا کڵاوزێڕه‌كه‌ی له هه‌وادا كێشا و سه‌یریكرد 2.2 نیوتنه (2.2N )، ئه‌مجا لە ئاودا كێشای سه‌ریكرد 1.95 نیوتنه، پاش تێڕامان یه‌كسه‌ر گوتی که ئه‌م کڵاوزەڕە ساخته‌یه و توخمیتری تێئاخنراوه که ئه‌ویش مسه. ئاخۆ چۆن گه‌یشتبێته ئه‌و ئه‌نجامه؟ [ کێشی جۆری Speciffic Gravity بۆ ( زێڕ= 19.4 ،، مس= 8.8 ) ،، تاودانی کێشی زه‌وی(Gravity)=m/sec2 10 ].
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
// ئارخه‌میدس بە یەكێك لە هەرە زانا و بلیمەتەكانی دەربار و سەردەمی خۆی دەناسرا بۆیه پاشا متمانه‌ی پێدابوو. گوتی:ـ به‌پێی ڕێساکانی فیزیك گەیشتومەته ئه‌و ئاكامه‌ی ''ئه‌و تاجینهیە(کڵاوزەڕ) ساخته‌یه'' بۆ شکۆمه‌ندیتان ناشێت، چۆن؟ قه‌واره = بارستایی ÷ بارسته چڕی ،، كێش = تاودانی كێشی زه‌وی × بارستایی. کەواتە قەبارەی تاجینەکە ئەگەر زێڕ بێت دەکاتە :ــ . 2.2/10 ÷ 19.4 × 103 = 0.1134 × 10-4 m3 بەڵام قەبارەکەی ئەگەر لە زیو درووستکرابێت ئەوا دەکاتە :ــ 2.2/10 ÷ 8.8 × 103 = 0.25 × 10-4 m3 به پێی ڕێسا فیزیکیەکە ''هه‌ر ته‌نێكی نقووم بوو له شلهیهكدا ئه‌وه‌نده‌ی كێشی شله‌ی لادراو له كێشیهكهی خۆی كه‌م ده‌كات (وندەكات) '' واته:ـ كێشی ئاوی لادراو = كێشی تەنهكه له هه‌وادا – كێشی هه‌مان ته‌ن له ئاودا. قه‌باره‌ی ته‌نی نقوم بوو ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی (شله‌ی) لادراوهكه ده‌بێت. قه‌باره‌ی تاجینەكه ×كێشهچڕی ئاوه‌كه = كیشی تاجینهكه له هه‌وادا – كێشی له‌ناو ئاودا . 10 N/m3 × 10 × 1000 = 2.2 – 1.95 = 0.25 بەڵام وەك دەزانین کە کێشەچڕی ئاو = 1000 × قەبارەکەی . کەواتە قەبارەی تاجینەکە :ــ 0.25 ÷ 10000 = 0.25 × 10-4 m3 كه ئه‌م بڕه قه‌باره‌یه‌ش ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی مسهكهدا.
پێشوو
دواتر