پرسیارەکان

434) چۆنچۆنی ئەم خشتەیە بکرێتە چوار بەشەوە تا کۆی سەرجەم خانەکان لە باری ستوونی و ئاسۆیی و تیرەیی/دا هەر بکاتەوە 34 خاڵ ؟

435) شیلان بە دیلان/ی وت:ـ ئەگەر دوو ته‌لی کانزای چوونیه‌ك له‌ جۆر و ئه‌ستووری و بەڵام جیاوازبن لە درێژیدا. درێژی یه‌که‌میان 50سم و دووه‌میان100سـم بێت. ئەوجا ئه‌گه‌ر بتوانیت به‌هێزی300 نیوتن دووه‌میان بپچڕێنیت. ئاخۆ بۆ پچڕاندنی ته‌لی یه‌که‌م چه‌ند هێزت پێویسته‌؟

436) بە مەزەندە ..... داخۆ کامە ڕووبەر لە ( A و B ) لەویتر گەورەتر بێت؟

437) لەم شێوەندازەدا، ئەگەر سێگۆشەکان لە جۆری یەکلابن و ڕووبەری سێگۆشەکەی ناو بازنەکە تەنیا هەر (10 cm2) بێت. ئەی ئاخۆ ڕووبەری سێگۆشە دەرەکییەکە چەند بێت؟

438) لالۆ بە داسۆی گوت: ئاخۆ ئەو ژمارەیە دەزانێت کاتێك دابەشی سێ بکرێت ئەوا یەکی بمێنێتەوە و کاتێك دابەشی چوار بکرێت ئەوا دووی بمێنێتەوە و کاتێك دابەشی پێنج بکرێت ئەوا سێی بمێنێتەوە و کاتێك دابەشی شەش بکرێت ئەوا چواری بمێنێتەوە؟

439) لەم كۆمەڵە هێڵە ئاڵۆسکاو و مارپێچانەدا ئاخۆ كامە سەرەهێڵی لای چەپ دەتوانێت بگاتە كۆتاییەكەی خۆی لە ڕەنووسەكانی لای ڕاستییەوە؟

440) چۆنچۆنی ئەم شێوەندازە بکرێتە چوار بەشە ڕووبەری هاوسانەوە بەو مەرجەی هەر بەشە و سی مووروو لەخۆ بگرێت؟

441) داخۆ ئەو ژمارە دوو خانەییانە (شمارەخانە)کامانە بن کاتێك لە تەك (9)دا کۆ بکرێنەوە ئەوا ژمارەیەكی نوێ بدات کە لە هەمان دوو شمارەخانەی پێشوو پچێت بەڵام بە شێوەیەکی پێچەوانەی یەکدی؟ [AB + 9 = BA]

442) ئاخۆ چەند ڕاستەهێڵ Straight Line لەم دوو شێوەندازەدا بەدی دەکرێت؟

443) چەند چوارلا Quadrat لەم چوار شێوەندازانەی خوارەوەدا بەدی دەکرێت؟