پرسیارەکان

424) مامۆستایەك ئەم شێوەندازەی کێشا لەسەر تەختەنووسەکە و درێژی هەر لایەکی (ا ب،، ب ج،، ج د،، د ا) بە 2 مەتر و درێژی تیرەی هەر نیوەبازنەیەکی بە یەك مەترە دیاریکرد. داوایکرد کە ئاخۆ بە مەزەندە، ڕووبەری ئەو ناوچە ڕەنگتارەی نێوانیان چەند بێت؟

425) چ شمارەیەك بۆ ئەو شوێنە نادیارە بە شیاو و گونجاو دەزانرێت تا ڕاستی بداتە گشت شمارەکانی دیکەی ناو شەشگۆناکان؟

426) چەندین خانوو بە دەوری گۆڕەپانیکدا هەن و هەر یەکە شوێن و جێگە و شمارەیەکی تایبەتی خۆی هەیە. ئاخۆ چۆنچۆنی دەسنیشانی شوێن و شمارەی هەر یەکەیان بکرێت لەم زانیارییانەی خوارەوەڕا؟ 1// خانووی شمارە 1 تەواوی لەسەر گۆڕەپانەکەیە و کۆی شمارەی دراوسێکانی دەکاتە22. 2// خانووی شمارە 2 لەو شوێنەدایە کە کۆی شمارەی دراوسێکانی دەکاتە 16. 3// خانووی شمارە 3 لەو شوێنەدایە کە کۆی شمارەی دراوسێکانی دەکاتە 28. 4// خانووی شمارە 4 لەو شوێنەدایە کە کۆی شمارەی دراوسێکانی دەکاتە 24. ئیتر بەم شێوە بەردەوام دەبێت.... خانووی 5 = 20 ، خانووی 6 = 19 ، خانووی 7= 8 ، خانووی 8= 9 ، خانووی 9= 18 ، خانووی 10=16 ، خانووی 11=10 .

427) کام لەو چوار شێوانەی خوارەوە شیاو و گونجاوە تاکو لەو شوێنە نادیارەی سەرەوەدا دابنرێت؟

428) ئاخۆ جێگەی ئەو نەزانراوە بە چەند مەزەنەبکرێت؟

429) شکۆ بە شنۆ/ی وت :ـ ئاخۆ بە دەوری هێڵەخاڵدارەکەی (AB) دا چۆنچۆنی ئەو شێوە هێڵکارییەی لای چەپ تەواو دەکرێتەوە؟

430) کۆدڵ سەیری کاتژمێرەکەی کردو ئەم پرسە مەتەڵەی لا دروست بوو. ئاخۆ چەند خولەكیــتر پێویست بێت تاکو بگەمە دەمکاتی12:00ی نیوەڕۆ، ئەگەر بڕی ئەو خولەکانەی پێش خۆی بە 44 خولەك و دەمکاتی 09:00ی بەیانیدا بە بڕی سێ هێندەی ئەو خولەکانە بێت کە ماونەتەوە تاكو 12:00ی نیوەڕۆ؟

431) چۆنچۆنی ئەم شمارانەی ناو بازنۆکەکان وەك پێویست بەیەکتر بگەیەنرێن بەو مەرجەی هێڵی پێکبەست هێندەی شمارەکە بێت؟

432) شۆخان بە لایان/ی وت:ـ من ئەم پرسەت لێدەکەم و بزانم تا چەند زاڵی بەسەر ماتماتیکدا کە بە بنەمای زانستەکان دادەنرێت:ــ ئەگەر نرخی تەنیا ( 72 دانە کاتژمێر ) بە [ ؟679؟ ] دۆلار بێت. ئاخۆ نرخی هەر کاتژمێرێك چەند بێت؟ (( واتە پێویستە ئەو دوو نەزانراوەیش دەربهێنرێت)).

433) مامۆستا داوای کرد لە خوێندکارەکانی و وتی:ـ ئەم خشتەیەی خوارەوە بریتییە لە 49 گرووپی گەمەکردنە و لە حەوت ڕیزی یەکلەدوایەكدا دانراون و هەر یەکەیان هەڵگری پیت و ژمارەی تایبەتن. ئاخۆ دەتوانن ڕیزیان بکەنەوە لە ( A تاکو G ) لە هەر ڕیزێکدا، بەو مەرجەی دووبارەی هەمان پیت و ژمارەی تێدا نەبێت چ لە باری ئاسۆیی و ستوونی تیرەییدا؟