پرسیارەکان

444) چۆن به‌ شمارەکانی 1 تـــا 9 خانەکان پڕده‌كرێته‌وه‌ بەو مەرجەی کۆی شمارەی خانە ئاسۆییەکان بکاتە 25 و ستوونی/یەکانێش بکاتە 36؟

445) کام ڕیزەیە کە ناگونجێت لەتەك شێوەندازەکانی ناو ڕیزەکانی تردا؟

446) ئەگەر کۆی هەردوو شمارەخانەی ژمارەیەکی دووخانەیی 8 بێت و بەڵام گەر جێگەکەیان هەڵەوەگێرکەین ئەوا جیاوازی نێوانیان لە گەڵ ژمارە بنەڕەتییەکەدا دەبێتە 54. داخۆ ئەو ژمارەیە چەند بێت؟

447) له‌م نیگاره‌‌دا...چۆن ژماره‌ نادیاره‌که‌ دیاریده‌که‌یت؟

448) له‌م دوو هێڵه یه‌کتربڕانه‌...چ ژماره‌یه‌ك ئه‌و شـوێنه‌‌ پڕده‌کاته‌وه‌؟

449) ئەم چوار خشتەیەی خوارەوە، هەریەکەیان بریتیە لە هاوسانییەکی ماتماتیکیی هەڵە..... چۆنچۆنی ئەو یەکسانییانە دووبارە بەدەست بێتەوە بەو مەرجەی:ـ (aتەنیا هەر دووخانەیان لێ فەرامۆش بکرێت؟ (bتەنیا هەر سێ خانەیان لێ فەرامۆش بکرێت؟ (cتەنیا هەر چوار خانەیان لێ فەرامۆش بکرێت؟ ( پێویستە لێکدان پێش کۆ و لێدەرکردن بخرێت).

450) داخۆ کەمترین شیمانە لە هەڵبژاردنی ژمارەی ڕەنگدا بۆ ڕەنگ پێکردنی بەشە جیاجیاکانی ئەم دوو شێوەندازە تا چەند بێت بەو مەرجەی هەر دوو ڕەنگی لێکچوو تێیاندا، هاوسێی یەککتر نەبن؟

451) چۆنچۆنی بڕی 4 لیتر لە ئاو بە دەسبێنین ئەویش تەنیا بە هۆی دوو دەفری تری بۆشەوە کە قەوارەی یەکێکیان 3 لیتر و ئەویتر 5 لیتر بێت؟

452) شنەخان ڕوویکردە باوان و وتی:ـ ئاخۆ نهێنی ئەو 18 دانە شمارانە لە چیدا بێت کە خۆیان خزاندۆتە ئەو شێوەندازە هێڵکەییەوە؟

453) لەم زنجیرە یەکسانییانەدا.... ئاخۆ دوا ئەنجامی ئەو هاوسانییە چەند بێت؟ 59 + 72 + 34 = 113615 ،،، 40 + 89 + 39 = 191715 ،، 85 + 19 + 67 = 464015 ،، 75 + 61 + 55 = ؟؟؟؟؟