پرسیارەکان

371) داوا لە راسان کرا کە ئاخۆ دەتوانێت بە بڕینی کەمترین کیلۆمەترە ڕێگە لە شاری (A) وە بگاتە شاری (B) ؟ئاخۆ کامە ڕێگەیەی هەڵبژاردبێت تا ئەو مەبەستە بێنێتە ئەنجام؟

372) چ‌ شماره‌یه‌ك‌ خانه‌ نادیارەکان به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست پڕ ده‌که‌نه‌وه؟

373) چۆن بە ژمارەکانی (1 تاکو 16) خانەکانی ئەو خشتەیەی پی پڕ بکرێتەوە تا کۆی ژمارەخانەکان لە بارەکانی ستوونی و ئاسۆیی و تیرەیی-دا هەر بکاتەوە 34؟

374) دیاکۆ ویستی لە خاڵی دەسپێکەوە 1 دەستبەکار بێت و بەشێوەیەکی یەکلەدواییەك لە ژمارەدا بگاتە خاڵی کۆتا 100. چۆن بەم کارە هەڵسا بێت؟

375) هەڵۆ ڕوویكرده‌ هاوڕێکەی و گوتی: بزانم تا چه‌ند زارشتانە لەم پرسە دەکۆڵیتەوە، خانووه‌كه‌مان و پێنج خانووی دیکە كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌ر یه‌ك ڕاسته‌ شه‌قام و له‌ زنجیره‌ی شمارە‌ جووته‌كانیشه‌ كه ‌كۆیان ده‌كاته‌ 870، به‌ڵام خانوه‌كانی به‌رانبه‌رمان(ئەوبەر) له‌سه‌ر ‌هه‌مان ڕاسته‌ شه‌قام له‌ شماره‌ تاكه‌كانن. ئه‌مجا گه‌ر شماره‌كه‌مان له‌ كه‌مترینیان بێت. ئاخۆ چۆن ده‌ستنیشانی شمارەی (ڕەقەمی)خانوه‌كه‌مان ده‌كه‌یت؟

376) کام لەو چوار بازنە شمارێنراوانەی خوارەوە دەگونجێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێنە نادیارەی سەرەوە؟

377) به چ ڕێگه‌یه‌کی ماتماتیکانه‌ ژماره‌ی ناو خانه نادیاره‌کان‌ دیاری ده‌که‌یت؟

378) سروشت بە دروست-ی گوت: ئاخۆ دەتوانیت ژمارەی 75 بكەیتە چوار بەشەوە بەو مەرجەی ئەگەر 4 بخەیتە سەر یەكەم بەشیان و 4 دەركەیت لە دووهەم بەشیان و 4 بدەیت لە سێهەم و بەشی چوارەمیشیان دابەشی 4ى بكەێت، ئەوا لە هەموو بارەكاندا، ئەنجام هەر بە یەكسانی بمێنێتەوە؟

379) چۆنچۆنی ئەم شمارانەی ناو بازنۆکەکان لە هەر یەکە لە نیگارەکاندا وەك پێویست بەیەکتر بگەیەنرێن بەو مەرجەی هێڵی پێكبەست هێندەی ئەو شمارانە بێت کە تێدا نووسراوە؟

380) سێ زانكاری‌ بەشی ماتماتیك به‌ره‌و زانكۆ ده‌چوون، له ‌ڕێگە ئۆتۆمبیل (گەڕۆک)ێکی نایاسایی به‌ لایاندا تێپه‌ڕی. له‌نێو خۆیاندا كه‌وتنه‌ مشتومڕ له‌سه‌ر شمارەی تڕۆمبێله‌كه تاكو بیده‌ن به‌ پۆلیسی ڕێوان (هاتوچۆ‌). یه‌كه‌میان گوتی من دڵنیام كه‌ له‌ چوار ڕەنووس‌ پێكهاتبوو، دوو شمارەی لای ڕاستیشی وه‌ك یه‌كبوون. دووهه‌میان گوتی من بزانم دوو شمارەی دوایشی هه‌ر وه‌ك یه‌ك بوون، ســێهه‌م گوتی ده‌زانم كه‌ ڕەنووسه‌كه‌ی دووجایه‌كی ته‌واو بوو. له‌م مشتومڕه‌یه‌ندا به‌رده‌وام بوون تاکو گه‌یشتنه‌ ده‌رهێنانی ڕەنووسەکه‌ی و دایانه پۆلیس. ئاخۆ چۆنچۆنی توانیبێتیان ئه‌و ڕەنووسه‌ یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌؟