دەرەنجام: 167 چالاکی
بابەت
فێرخواز
تەوەر
مێژوویی :: ژیاننامەی دڵدار
سەهەند: باسی ژیاننامەی دڵدار دەکات ناوی یونس کوڕی مەلا ڕەئوفە لەساڵی ١٩١٨ز لەشاری کۆیە لە دایکبووە، پاش ماوەیەک باوکی دەکرێت بەفەرمانبەری سەرژمێری لە ڕانیە بە بنەماڵەوە دەچن بۆ ڕانیە، دڵدار لە بارەی ژیانی ڕانیەوە دەڵێت:هەرجەندە ڕۆژێکی چاک و چوار ڕۆژ  نەخۆش بووم، سەرەڕای ئەوەش ڕانیەم هەر لاخۆش بوو،دڵدار لە تەمەنی دە ساڵی دەخرێتە بەر خوێندن و پۆلی یەکەم و دووەمی سەرەتای لە ڕانیە دەخوێنی، خوێندنی سەرەتای لە کۆیە تەواو دەکات، لە ساڵی ١٩٤٠ز لە کەرکوک خوێندنی  دواناوەندی تەواو دەکات پاشان ڕوودەکاتە بەغدا چۆتە زانکۆی یاسا لە ساڵی ١٩٤٥ز بڕوانامەی یاسایی وەردەگرێت دەبێت بە پارێزەر. دەبێت بە ئەندامی حیزبی هیوا دوای ماوەیەک بە هۆی کارە سیاسیەکانییەوە دەخریتە زیندان بە ناو بانگترین شعری .دڵدار (ئەی ڕەقیبە) کە وەکو سروودێکی نیشتیمانی ناسراوە.لە ١٢ لە فرانباری١٩٤٨ز لە تەمەنی سی ساڵیدا لە شاری هەولێر دەمرێت
سەهەند - پۆلی 5A #18
کەلەپوور :: گەنم لە چاندنەوە تا هاڕین
ئاریاس: باس لە (گەنم لە چاندەوە هەتا هەڕێن)دەکات .گەنم یەکێکە لە خۆراکە سەرەکی هەرە گرینگەکان بە جۆرێک کە ئاسایشی خۆراکی لەسەر بەندە، پێش ئەوەی مەکینەی جووت و ئاشی ئاگری پەیدابێت بەرهرمهێنانی گەنم کارێکی سەخت بوو .(جۆری ئەو زەویانەی کە گەنمی لێ دەچێنرێت (بەیار، بوورە، شۆو، وەرد .(ناوی ئەو کەرەستانەی کە بۆ زەوی کێڵان بەکاردەهێنران(گاسن، هەوجاڕ، مژان، نێڵ .چاندنی گەنم پێوێستی بە بارانە، جوتیاران جاوەڕوانی بارانی پەڵەدەکەن بۆ تۆ وەشاندن، کاتی گەنم شین دەبێت پێ دەوتری قەرسیل پاشان گوڵ دەکات وشک دەبێت و سەری هەموو گەنمێک داسووێکی پیوەیە دروینەکردن یان بە تاک دەکرێت یان بە هەرەوز ئەگەر بەکرێکار بکرێت پێ دەوتری پاڵە ئەگەر بەبەش بکرێت پێدەوتری سەپان، گوڵە گەنم کە تازە پێ دەگات فەریکی هەندێکی لێ دەدرون وهەڵێدەکڕوزێنن پێدەوتری قەلەخەرمان گێرە بە جەنجەڕ دەکرێت کە لە ئاسن دروست دەکرێت یان سێ چوار گا بەیەکەوە دەبەستن بەسەر خەرمانەکە دادەڕۆن و وردی دەکات، گەنمەکە هەندێكی لێ هەڵدەگرن وبۆ بنە تۆوی ساڵی داهاتوو بەشێکی دەکرا بە ساوەر و بڕوێش وگەنمەکوتاو  .بەشێکی دیکەی دەکرا بە ئارد بە ئاشی ئاو  
ئاریاس - پۆلی 5B #3
ھۆشیاری و ڕێنمایی :: کۆرۆنا
یاران - پۆلی 3 #2
مێژوویی :: ژنە پێشەنگەکان.
سانا - پۆلی 9
تەندروستی :: Corona-virus
لینا - پۆلی 7C #17
ھۆشیاری و ڕێنمایی :: Optimism
telling some great quotes to be optimistic and think positively. 
ئەژی - پۆلی 7C #1
کەلەپوور :: دەسکە هاون
.ژیلە: باسی دەسکە هاون دەکات کە ئامرازیکی کەلەپووریە لە ئێستادا کەم بەکاردێت .(دەسکەهاون یا دەسکەوان: بۆ کوتان و وردکردنی دانەوێڵە، وگژوگیای وشککراوە، بەهارەت، داودەرمان، لە گەرمیانەوە هەتا سنە بەم ئامرازە دەوترێت(دەسکەهاون یان ئاونگ  .لەسلێمانی پێی دەوترێت(دەسکەوان) کە کورتکراوەی دەسکەهاون بە قوتدانی پێتی (هێ) بوەتە دەسکەوان. هاوەن لە دار و بەرد وگڵ و کانزا دروست دەکرێت. چەکی ئارپیجی و تۆپیش هەر بەم ناوەوە هەن    
ژیلا - پۆلی 5B #1
مێژوویی :: جگەر خوێن
زوهرە: باسی ژیاننامەی جگەر خوێن دەکات .شێخ مووسا کوڕی حەسەن کوڕی محەمەد کوڕی مەحمودی کوڕی عەلییە، لە ساڵی ١٩٠٣ز لە گوندی حەساری دەڤەری مێردین هاتوەتە دونیاوە لە ساڵی ١٩٢٠ز بۆ خوێندن دەچێتە دیاربەکر و زۆرجێگا دەگەڕی، کاتی گۆڤاری هاوار دەرچوو یەکێ لەو شاعیرانەی بەردەوام شیعریان تێدا بڵاودەکردەوە جگەر خوێن بوو، لە ٢٢/١٠/١٩٨٤ لە سوید کۆچی دواییکردوە .لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەیان هێنایەوە کوردستان و لە قامشلۆ لە ناو باخچەی ماڵی خۆیان ناشتیان :بەرهەمەکانی جگەر خوێن ١- ئاوا دەستوورا زمانی کوردی ٢- فەرهەنگا کوردی ٣- شەش دیوانە شیعر
زوهرە - پۆلی 5A #3
مێژوویی :: لەتیف هەڵمەت
سۆز: باسی ژیاننامەی لەتیف هەڵمەت دەکات .لەتیف کوڕی مەحمود لە ساڵی ١٩٤٧ز لە شاری کفری لەدایکبووە، تائێستا لە ژیاندا ماوەو لە شاری سلێمانی دەژیت .لەتیف هەڵمەت لەساڵی١٩٧٩ز دەستی کردووە بە نووسین لە بواری ئەدەبی منداڵاندا یەکەمین بەرهەمی ((جوانترین دێ)) بووە کە بڵاوی کردووەتەوە .زیاتر لە بیست دیوانە شعیری هەیە، تائێستا حەڤدەی بڵاوکراوی بۆ منداڵان هەیە، لە ساڵی ٢٠٠٦ز بەرهەمەکانی کۆکراوەتەوە کە دەکات (٥٠٠)لاپەڕەک .خەڵاتی ((ئاپیک))ی لەسەر دیوانی منداڵان وەرگرتووە، چەند جارێکیش خەڵاتی وەزارەتی ڕۆشنبیری وەرگرتووە
سۆز - پۆلی 5C