بەرگی دووهەم : دزییه‌ك له‌ كارگه‌یه‌كدا ڕوویدا، خاوه‌ن كارگه‌، گومانی له‌ چوار که‌س بوو، كه‌ ئه‌وانه‌یش لەژێر ناوی A,B,C,Dدا بوون. له‌ ڕاستیدا یه‌كێكیان به‌و كاره هه‌ڵسا بوو. له‌ ڕۆژی لێپێچینه‌وه‌دا هه‌ر یه‌كه‌یان به دوو ڕسته‌ به‌رگری له‌ خۆیكرد و ویستی ئه‌و گۆمانه‌ له‌سه‌ر خۆی لابدات. ئه‌گه‌ر بزانین كه‌ هه‌ردوو ڕسته‌ی A و B ناڕاست بێت و هی D ڕاست و ناڕاست بێت (یا ناڕاست و ڕاست بن) و به‌ڵام هه‌ردوو ڕسته‌كه‌ی C ڕاست و تەواو بێت. ئه‌مجا ئه‌گه‌ر دوو ڕسته‌كانیش له‌به‌رده‌م خاوه‌ن كارگه‌دا به‌م شێوه‌یه‌بن :ـ یه‌که‌م:ــ 1) من B نیم. 2) دزه‌كه‌ D یە‌. دووه‌م:ــ 1) من D نیم. 2) دزه‌كه‌ هه‌ر B‌ یە. سێیه‌م:ــ 1) من C نیم. 2) دزه‌كه‌ هه‌رA ‌یه‌. چواره‌م:ــ 1) من A نیم. 2) دزه‌كه‌ هه‌ر C یە. ئاخۆ خاوه‌ن کارگه‌‌ چۆنچۆنی گه‌یشتبێته‌ دیارکردنی دزه‌که‌؟

نیشاندانی وەڵام