پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: ڕۆژێك چۆپی بە سۆما-ی هەڤاڵی گوت: پۆلێك چۆله‌كه هه‌ر له ئاسمانەوە بوونه دوو بەشەوە، به‌شێكیان له‌سه‌ر دارتوویه‌ك نیشتنه‌وه و بهشهكهیتر له‌بنیدا خڕبوونه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ك، 5 دانەیان له زه‌ویه‌وه هه‌ڵفڕینه سه‌ر دره‌خته‌که، به‌مه ژماره‌یان بووه دووهێنده‌ی ئه‌وانه‌ی بن دره‌خته‌که. پاش ماوەیەك ئه‌و 5 چۆله‌كه‌یه، 10 دانهیتریان له‌گه‌ڵ خۆدا هێنا و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ئەوانەی پێشوو له بنی دره‌خته‌که‌دا. به‌مه ژمارەی ئه‌وانه‌ی سهردرهختهکه هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌یان لێهات. ئاخۆ ژماره‌ی هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند بوو بێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
گریمان ژماره‌ی چۆله‌كه‌كانی سه‌ر دره‌خته‌که له پێشدا = س ،، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ر زه‌وی له پێشدا= خ له كاتی هه‌ڵفڕینی 5 دانه له زه‌ویه‌وه بۆ سه‌ر داره‌كه:ـ س + 5 = 2 × (خ – 5) ....(1) له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و 5 دانه‌یه و 10 دانهیتریش بۆ خواره‌وه، ئەوا:ـ س – 15 = خ + 15 ......(2) بە شیكاركردنی ئەو دوو هاوكێشەیە بۆمان دەردەكەوێت کە:ـ خ = 45 چۆله‌كه له‌بن داره‌كه‌دا هەیە ،، س = 75 چۆله‌كه له‌سه‌ر داره‌كه هەیە. 45 + 75 = 120 ژماره‌ی پۆله چۆله‌كه‌كه. [[ كاتێك 5 دانه ههڵدهفڕێته سه‌ر داره‌كه ئه‌وا ده‌بنه 80 دانه كه دوو ئه‌وه‌نده‌ی خواره‌وه‌ن كه ده‌بنه 40 دانه. كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی 15 دانه بۆ سه‌ر زه‌وی (75 - 15 = 60 دانه) كه یه‌كسانه به ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌له‌سه‌ر زهویهكهن. 45 + 15 = 60 چۆله‌كه].
پێشوو
دواتر