بەرگی یەکەم : مامۆستایەكی ماتماتیك ئەم خشتەیەی خستە بەردەم پۆلەكەی تا بزانێت ڕادەی تێگەیشتنیان چەندە و وتی:ـ ئەو تاكە شمارەیە كامە بێت كاتێك 2 ی لێدەربكرێت ئەوا بە سێ خانە لە خۆیەوە دووردەبێت، بەڵام گەر دابەشی 2 بكرێت ئەوا بە دووخانە لە خۆیەوە دوور دەبێت، هەروەها گەر 5 ی لێدەربكرێت ئەوا بە سی خانە لە خۆیەوە دوور دەبێت و گەر بدرێت لە 3 ئەوا بە سێ خانە لە خۆیەوە دوور دەبێت؟