پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی سێهەم
: نامۆ بەخۆی دەگوت ڕاستە لە زانستی ماتماتیك و فیزیکدا چەندین ڕێژە هەیە و هەریەکە بەناوێكەوە دەناسرێن و ههریهکهیشیان تایبهتمهندییەکی خۆی ههیه، بۆ نموونە وەك ڕێژەی نەگۆڕ [ π پای ] که بریتییه له 3.142857. بهڵام ههرچهند دهکهم سهرلهوه دهرناکهم که بۆچی ڕێژەیەك هەیە که پێی ـدهگوترێت فای [Φ ، PHI و بریتییه له 1.618 و به ژمارهی زێڕین دهناسرێت و ناودێرکراوە؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
ئەو ژمارە زێڕینه کە پێیدەوترێت [فای PHI] و هێمای [Φ] یۆنانی بۆ دانراوە و بڕەکەیشی بریتییە لە [ 1.618]، لای زانایان بە جوانترین و بههاترین و زێڕینترین ژمارە دادەنرێت، چونکە لە پێکهاتەی زۆرینەی شـتەکانی گەردوون و دەوروبەرماندا بوونی هەیە و هەستی پێکراوه. لە پێوانەیەکی ڕێژەیی هەندێك شوێنی گیانلەبەر و ڕووەکەکان و بگرە مرۆڤیش/دا ئەم ژمارە تێیاندا بەدیدەکرێت. کەواتە ئەم ڕێژەیە نابێت لەخۆوە هاتبێتە ئاراوە، بۆیە لای زانایان بۆتە سەرسووڕێنەر و لایان وایە ئەوە جوانکاری پهروهردگاره کە ئەم ڕێژەیەی بە ئاوهزی مرۆڤ بەخشیوە تا بە بههایهك لێوەی بڕوانرێت. ئاخۆ چ جیاوازییەك هەبێت لە نێوان [ فای PHI ،Φ ] و ڕێژەژمارەکانیتردا. بابزانین سهبارهت بەم ڕێژەی زێڕینە the golden ratio چ باسێك هەیە !!!. ئەم ژمارە سپەنتا (موقهدهس)یه لە یەکلەدوایەکە بەناوبانگەکەی زانای ئیتالی لیۆناردو فیبۆناتشی/یەوە هەستی پێکرا و هاتە ئاراوە کە بریتییە لە : [1 ، 1 ، 2 ، 3 ، 5 ، 8 ، 13 ، 21 ، 34 ، 55 ، 89......هتد]. گرنگی لەوەدایە کە کۆی دوو ژمارەی یەکلەدواییەکیان بەردەوام دەکاتە ژمارەکەی دوای خۆی [ 1+1=2 ، 1+2=3 ، 2+3=5 ، 3+5=8 ، 5+8=13.......هتد، هەروەها ئەنجامی دابەشی دوانی دوای یەك یاکسانە بەو ژمارەیە یان نزیك دەبێتەوە لێوەی، بۆیە بە ژمارەیەکی جوان و سپەنتا ناودەبرێت]. لە گەردووندا زۆر ڕێژە هەیە نزیكە بەو ژمارەیە:ـ لە لەشی مرۆڤدا زۆر بە سانایی هەست بەم ڕێژەیە دەکرێت، لەوانە:ــ 1 // ڕێژەی نێوان دووری تەوقی سەر لە کەڵەنگوستی پێ وە (واتە تا زەوی) بۆ دووری جێگەی ناوك لە زەوییەوە. 2 // ڕێژەی نێوان دووری شان و پەنجەکانی دەست بۆ دووری نێوان سووچی ئانیشك (و پەنجەکانی دەست، یان ڕێژەی دووری نێوان زەوی و سمت بۆ دووری نێوان کڵاوەی ئەژنۆ و زەوی. 3 // ڕێژەی نێوان دووری ناوك بۆ زەوی. 4 // لە کوورەی هەنگدا ڕێژەی نێوان مێ هەنگەکان بۆ هەنگەنێرەکان بە هەمان ڕێژەمان پێدهدات. 5 // لە گیانلەبەرێکی وەك حەلەزۆندا، ڕێژەی نێوان هەر ئەڵقەیەك و ئەویتر دەکاتە هەمان ژمارە (1.618) وەیان ڕێژەی نێوان درێژی و پانی نێوان پێکهاتەی حەلەزۆنەکانی ترشی (DNA) ...... هتد. دهربڕینی [Φ] له ڕووی ماتماتیکییهوه بهم شێوهیهیه:ــ [ Φ = ( 1 + 5 2/1 ) ÷ 2 = 1.6180339 ].
پێشوو
دواتر