بەرگی سێهەم : لە کافتیریایەکدا سێ کەس لەسەر مێزێکی تری بەرامبەر بە نامۆ و ئالان دانیشتبوون، ئالان بە نامۆ/ی وت :ـ ناوی ئەو سیانەی بەرامبەر ( دارۆ، ئاری، کامۆ) یە، دەتوانیت ناوی هەر یەکەیانم بۆ دەسنیشان کەیت؟ نامۆ گوتی:ـ ئەوەی چاویلکەکەی لە چاودایە، ئاری/یە، ئەوەی کڵاوی لەسەردایە،دارۆ/یە، بەڵام خاوەن سمێڵە ڕەشەکە، کامۆ/یە. ئالان گوتی :ـ بە داخەوە نەتپێکا و هەر هەمووی پێچەوانەیە، لەو ساتەوەختەدا سمێڵ ڕەشەکەیان هەستا و گوتی:ـ دارۆ گیان درەنگە، هەلسن با بڕۆین!! هەموو ڕۆیشتن. ئەوجا نامۆ گوتی:ـ ئێستە دەزانم کە ناوی هەر یەکەیان چییە. ئاخۆ چۆنچۆنی گەیشتبێتە ئەو ڕاستییە؟

نیشاندانی وەڵام