بەرگی سێهەم : له‌ نێوان ئارین و لاوین/ دا ئه‌م ئاخاوتنه‌ هاته‌ ئاراوه،‌ ئه‌ویش مەتەڵ داهێنانی سەر ته‌مه‌ن بوو:ــ ئارین:ـ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی لێكدانی ته‌مه‌نی سێ كه‌س 2450 بێت. ئاخۆ ده‌توانیت ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌كه‌یان دیاریبكه‌یت؟ لاوین:ـ بێگومان نه‌خێر. ئارین:ـ باشه‌ ئه‌گه‌ر بڵێم كۆی ته‌مه‌نیان دوو هێنده‌ی ته‌مه‌نی تۆیه‌. لاوین:ـ به‌خوا جارێکا سه‌رم لێی ده‌رناچێت!!! ئارین:ـ ئه‌ی ئه‌گه‌ر بڵێم ته‌مه‌نی گه‌وره‌كه‌یان له‌ ته‌مه‌نی منیش گه‌وره‌تره‌! لاوین:ـ ئااااا...ئه‌مجا تێگه‌یشتم. ئاخۆ لاوین چۆن ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌كه‌یانی ده‌رهێنابێت؟ چۆن له‌ ڕۆشنایی ئه‌و سێیانه‌وه‌ڕا‌ ته‌مه‌نی ئارین و لاوین دیاریده‌كرێت؟

نیشاندانی وەڵام