هەوڵێک بۆ سازکردنی بەرنامەیەک کە دەنگ بکاتە نووسین!
 
ئەم پرۆژەیە هەوڵێکە لە «تۆڕی فێرکاری برادۆست»ـەوە بۆ دروستکردنی بەرنامەیەکی کوردەواری کە قسەکردن بکاتە نووسین. ئەم هەوڵە دەبێت گەلێر بێت، واتە زۆرینە بەشداری تێدا بکەن، چونکە بەرنامەکە بە جۆرێکە کە پێویستی بە خوێندنەوەی دەیان هەزار ڕستەیە بە دەنگی جیاواز تا تەواو ئاشنادەبێت بە چۆنەتی گۆکردنی وشەکان.

لە ئێستەدا لایەنی بەرنامەسازییەکەی بەردەستە و تەنها پێویستی بە تۆماری دەنگەکانە. هەر کەسێک خوازیار بێت، لە لاپەڕەی یەکەمدا، دێڕێک نووسینی بەردەستە، دەست لە دوگمەی «تۆمار بکە» دەدات و تێکستەکە دەخوێنێتەوە. کە تەواو بوو دوگمەی «وەستان» لێدەدات و دواتر دوگمەی «ناردن» لێدەدات. گەر خوازیاری گوێلێگرتنەوەی دەنگەکەیش بن، دەتوانن دەنگەکە گوێلێبگرنەوە ئەوجا بینێرن، یان دەتوانن دووبارەی بکەنەوە ئەوجا بینێرن. گەر دەقە کوردییەکەیشتان بەدڵ نەبوو، دوگمەی «گۆڕینی ڕستە» لێ بدە، ڕستەیەکی نوێ دێتە بەردەست.

پێکەوە ڕێی سەرفەرازییمان کورت دەکەینەوە!