دەرەنجام: 28 چالاکی
بابەت
فێرخواز
تەوەر
مێژوویی :: کوردستان
دیە: باسی کوردستان دەکات :کوردستان زۆر ڕۆژی خۆشمان هەیە، وەکو نەورۆز وجەژنەکان .لە نەورۆزدا جلکی کوردی لە بەردەکەێن دەچین بۆ سەیران، ئاگر دەکەێنەوە، کاتیکی خۆش لەگەڵ خێزانەکانمان بەڕی دەکەین .لە ڕۆژی جەژنیشدا سەردانی خزم و کەسەکانمان دەکەین بە دڵخۆشی کاتەکانمان بەڕ دەکەین  
دیە - پۆلی 5B #1
مێژوویی :: کاکەی فەلاح
بەهەند: باسی ژیاننامەی کاکەی فەلاح دەکات حەمە ئەمین کوڕی قادرە کە ناسراوە بە کاکەی فەلاح لە ساڵی ١٩٢٨ لە چوارتای(شارباژێڕ)ی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە چاوی بە ژیان هەڵهێناوە و لەخێزانێکی هەژار دا پەروەردە بووە و خوێندنی سەرەتایی لە شارەکەی خۆی وناوەندی لە .سلێمانی تەواو کردووە ئەم شاعیرە بە هۆنراوەی ڕامیاری هاتۆتە گۆڕەپانی وێژەی کوردی و هەوڵی داوە بە وشەی سووک و سادە واتای قووڵ و جوان پێکەوە بنێ وبیخاتە سەر کێشی سووکی خۆماڵی پشت لە کێشی کۆن بکات،شاعیرخاوەنی بیروباوەرێکی پتەو بووە، هەرچەندە دوژمنانی ویستوویانە بە زەبر و زەنگ لە ڕێگای لابدەن، کەچی بێ هوودە بووە. جگەلە تێکۆشانی شۆڕشگێڕی و هۆنراوە و وێژە کارێکی بەنرخی لە ڕۆژنامەگەریی کردووە. کاکەی فەلاح  نووسەرێکی هەڵکەوتووی بوواری ئەدەبی .منداڵان بووە، لە ٩ گەڵاڕێزانی ١٩٩٠ز لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا مردووە بەرهەمەکانی کاکەی فەلاح .دوو کۆمەڵەی هۆنراوەی منداڵان بە ناوی"چرۆ"و"سروود"لە ساڵی ١٩٦٦و١٩٦٨ز * .شەپۆلەکانی "دیوانێکی هۆنراوە" لە ساڵی ١٩٦٧ز * .ئۆئدیبی پاشا-وەرگێڕانە لە عەرەبیەوە لە ساڵی ١٩٧٨ چاپکراوە * .دیوانی کاکەی فەلاح-بەغدا لە ساڵی ١٩٨٠ چاپکراوە * .کاروانی هۆنراوەی نوێی کوردی - بەرگی یەکەم لە ساڵی ١٩٧٩ وبەرگی دووەم لە١٩٨٠ چاپکراوە *  .چۆلەکەی پاساری-سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٣ چاپکراوە *
بەهەند - پۆلی 5B #6
مێژوویی :: حەپسەخانی نەقیب
ئیمان: باسی یەکی لە ژنە قارەمانەکانی کورد دەکات کە حەپسەخانە .حەپسەخان ئافرەتێکی ناو داری کوردە، لە ساڵی ١٨٩١ز لە شاری سولیمانی لە دایکبووە، کچی شێخ مارفی نەقیب بوو لە مەلا و زاناکانی ئەو سەردەمە فێری خوێندەواری بووە حەپسەخان ماڵەکەی خۆیکردوە بە خوێندنگا بۆ ئافرەتانی کورد، کە یەکەمین خوێندنگای ئافرەتان بووە لە سولیمانی و هەموو کوردستان، لە ٢٨ی پووشپەڕ١٩٣٠ز بۆ یەکەمین جار کۆمەڵەی ژنان .بەناوی کۆمەلەی(ئافرەتانی کورد) بە سەرۆکایەتی حەپسەخانی نەقیب دامەزرا، حەپسەخان بە هەموو توانایەکی دارای پشگیری کۆماری مەهاباد کردووە .ئەم ژنە ناودارە لە ڕۆژی ١٢٤١٩٥٣ لە شاری سولیمانی ماڵئاوایی کردووە هەر لەویش نێژراوە
ئیمان - پۆلی 5C #5
مێژوویی :: ژیانی ئانشتاین
مایا - پۆلی 6
مێژوویی :: ژیاننامەی برایم ئەحمەد
هەستیار: باسی ژیاننامەی براهیم ئەحمەد دەکات .براهیم ئەحمەد لە ١٩١٥/٣/٦ز لە بنە ماڵەیەکی ناسراوی شاری سلێمانی لە دایکبووە، ڕەمزی فەتاح مامی برایم ئەحمەد بووە هەر زوو برایم ئەحمەد ڕەوانەی خوێندن دەکات، لەساڵی ١٩٣٧ز لەشاری بەغدا کۆلێژی یاسا تەواو دەکات لەگەڵ کۆمەڵی خوێندکاری هاوڕی لە بەغدا کۆمەڵەی لاوانی کوردی دامەزراندوە، گۆڤارێکیان بە ناوی (دیاری لاوان) بڵاوکردەوە. برایم ئەحمەد سیاسەتمەدارێکی هەڵکەوتوو بووە و لە حیزبی (ژێکاف) و(پارتی دیمو کراتی کوردستان) ڕۆڵێکی .بەرچاوی هەبووە. لە ساڵی ١٩٤٧ز ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، لەگەڵ خاتوو(گەلاوێژی) خاوەنی دووکوڕ و شەش کچ بوونە،برایم ئەحمەد لە ٢٠٠٠/٤/١لە تەمەنی ٨٦ساڵیدا مردوە لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بە خاک سپیردراوە  
هەستیار - پۆلی 5C #1
مێژوویی :: ژیاننامەی دڵدار
سەهەند: باسی ژیاننامەی دڵدار دەکات ناوی یونس کوڕی مەلا ڕەئوفە لەساڵی ١٩١٨ز لەشاری کۆیە لە دایکبووە، پاش ماوەیەک باوکی دەکرێت بەفەرمانبەری سەرژمێری لە ڕانیە بە بنەماڵەوە دەچن بۆ ڕانیە، دڵدار لە بارەی ژیانی ڕانیەوە دەڵێت:هەرجەندە ڕۆژێکی چاک و چوار ڕۆژ  نەخۆش بووم، سەرەڕای ئەوەش ڕانیەم هەر لاخۆش بوو،دڵدار لە تەمەنی دە ساڵی دەخرێتە بەر خوێندن و پۆلی یەکەم و دووەمی سەرەتای لە ڕانیە دەخوێنی، خوێندنی سەرەتای لە کۆیە تەواو دەکات، لە ساڵی ١٩٤٠ز لە کەرکوک خوێندنی  دواناوەندی تەواو دەکات پاشان ڕوودەکاتە بەغدا چۆتە زانکۆی یاسا لە ساڵی ١٩٤٥ز بڕوانامەی یاسایی وەردەگرێت دەبێت بە پارێزەر. دەبێت بە ئەندامی حیزبی هیوا دوای ماوەیەک بە هۆی کارە سیاسیەکانییەوە دەخریتە زیندان بە ناو بانگترین شعری .دڵدار (ئەی ڕەقیبە) کە وەکو سروودێکی نیشتیمانی ناسراوە.لە ١٢ لە فرانباری١٩٤٨ز لە تەمەنی سی ساڵیدا لە شاری هەولێر دەمرێت
سەهەند - پۆلی 5A #18
مێژوویی :: ژنە پێشەنگەکان.
سانا - پۆلی 9
مێژوویی :: جگەر خوێن
زوهرە: باسی ژیاننامەی جگەر خوێن دەکات .شێخ مووسا کوڕی حەسەن کوڕی محەمەد کوڕی مەحمودی کوڕی عەلییە، لە ساڵی ١٩٠٣ز لە گوندی حەساری دەڤەری مێردین هاتوەتە دونیاوە لە ساڵی ١٩٢٠ز بۆ خوێندن دەچێتە دیاربەکر و زۆرجێگا دەگەڕی، کاتی گۆڤاری هاوار دەرچوو یەکێ لەو شاعیرانەی بەردەوام شیعریان تێدا بڵاودەکردەوە جگەر خوێن بوو، لە ٢٢/١٠/١٩٨٤ لە سوید کۆچی دواییکردوە .لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەیان هێنایەوە کوردستان و لە قامشلۆ لە ناو باخچەی ماڵی خۆیان ناشتیان :بەرهەمەکانی جگەر خوێن ١- ئاوا دەستوورا زمانی کوردی ٢- فەرهەنگا کوردی ٣- شەش دیوانە شیعر
زوهرە - پۆلی 5A #3
مێژوویی :: لەتیف هەڵمەت
سۆز: باسی ژیاننامەی لەتیف هەڵمەت دەکات .لەتیف کوڕی مەحمود لە ساڵی ١٩٤٧ز لە شاری کفری لەدایکبووە، تائێستا لە ژیاندا ماوەو لە شاری سلێمانی دەژیت .لەتیف هەڵمەت لەساڵی١٩٧٩ز دەستی کردووە بە نووسین لە بواری ئەدەبی منداڵاندا یەکەمین بەرهەمی ((جوانترین دێ)) بووە کە بڵاوی کردووەتەوە .زیاتر لە بیست دیوانە شعیری هەیە، تائێستا حەڤدەی بڵاوکراوی بۆ منداڵان هەیە، لە ساڵی ٢٠٠٦ز بەرهەمەکانی کۆکراوەتەوە کە دەکات (٥٠٠)لاپەڕەک .خەڵاتی ((ئاپیک))ی لەسەر دیوانی منداڵان وەرگرتووە، چەند جارێکیش خەڵاتی وەزارەتی ڕۆشنبیری وەرگرتووە
سۆز - پۆلی 5C