فێربوونی نووسین و خوێندنەوە

چەندین ڕێباز و شێوازی تایبەت ئامادەیە بۆ فێربوونی منداڵان، سەکۆی کۆساران یەک لەو کەرەستانەیە کە منداڵ لە ماوەیەکی زۆر کورتدا فێر دەبن

خولی فێربوونی زمان

هەموو خولێک دوو تا سێ ئاستی جیاوازی دەبێت بەپێی ژمارە و ئاستی بەشداربووان. لە هاوینەفێرگەی ئەمساڵدا، خولی زمانی «ئینگلیزی» و «عەرەبی» بە ئاستی جیاواز بەردەست دەبن.

تاقیکردنەوەی زانستی

هەفتانە لە تاقیگەی تایبەتدا وانەی تایبەت دەخوێندرێت و بەشداربووان هەم خۆیان بەشداری تاقیکردنەوەکان دەبن و هەم بە کردەکی دەیبینن. بەپێی تەمەن و ئاستی منداڵەکان تاقیکردنەوەکان دەگونجێنرێن.

مەلەوانی

لە ڕێی ڕاهێنەری تایبەتەوە منداڵان ئاشنا دەکرێن بە مەلەوانی و ترسیان لە ئاودەشکێنرێت و فێری هونەرە سەرەتاییەکانی مەلەوانی دەکرێن.

گەشتی نێو سروشت

فێرخوازان دەچنە نێو سروشتەوە فێری چالاکی هەمەجۆر دەکرێن، هەر لە چۆنەتی مانەوە لە سروشت هەتا پەیدۆزی گژوگیا و مێروو و گیانەوەر ...هتد، جگە لە ژینگەپارێزی و سروشتدۆستی.

هونەر و کاری دەست

وێنەکێشان و کاری دەستی هەمەجۆر لە ڕەنگکاری، تابلۆکێشی و ڕازاندنەوە و ناساندنی ڕەنگ و چۆنەتی تێکەڵاوکردنیان، بەشێکی سەرەکی ئەم خولە دەبن. چالاکییەکی چێژبەخش و پڕ ئافراندنە!

ماتەماتیک و یاری فێرکاری

لەسەر چوار ئاستی جیاواز و بە نوێترین بەرنامە و شێوازی فێرکاری لە ڕێی یارییەوە توانای فێرخوازان ڕادەهێزرێت. ڕاهێنانەکانیش هەمووی کردەکی دەبن!

میوزیک

ئاشناکردنی بەشداربووان بە میوزیکی کوردی، گۆرانیگوتن و ناساندنێکی بەرایی بە هەڵپەڕکێ و سەمای کوردی بەشێکی سەرەکین دەبن لەم خولەدا. ئەمانە پێکەوە لایەنێکی گەنجینەی کوردەوارییمانن.

وێنەگرتن و فیلمسازی

فێرخواز فێری شێوازی وێنەگرتن دەبێت و لەبەریشەوە ئاشنا دەکرێت بە فیلمسازی، هەوڵی سادە دەرێت لەگەڵ منداڵان تا خۆیان وێنە بگرن و فیلم ساز بکەن. چالاکییەکی زۆر شادیبەخش و پڕ شانازی دەبێت.

لایەنی کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی

چالاکی و وانەی تایبەت بە ڕاهێزانی لایەنی کۆمەڵایتی و پەروەردەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان لەڕێی یاری و چالاکیی هەمەجۆرەوە بەشێکی سەرنجڕاکێش دەبێت لە خولەکان.