تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیمپریاڵیزمی کەلتووری
امپریالیسم فرهنگی
ئیمپریاڵیزمی کەلتووری
Cultural imperialism
ئیمپڕاتۆ (توو) رێتی
(حمس.) ڕێژیمێکی پاتشایەتی و دەوڵەتییە کە سەرۆکەکەی ئیمپڕاتوور بێ. دوای شەڕی دووەم ئیمپڕاتۆرێتی ژاپۆن گەلێ گۆڕانی بەسەرداهات. ٢- بە تێکڕایی هەموو ئەو خاکانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتوورێکدا بن، مەیدانی فەرمانڕەوایی ئیمپڕاتۆرێک. ئیمپڕاتۆرێتی بریتانیا جاران ڕۆژی لێ ئاوا نەدەبوو. ب) گشت وڵاتانێ کە دەوڵەتێکی توانا و بە زیپک بە سەریان ڕادەگا، سەرۆکەکەی هەرچی دەبێ ببێ.
ئیمپڕاتۆ (یووو) ری
[[ئیمپڕاتۆر + ئی]]
(ست.) هەر شتێکی پێوەندی بە ئیمپڕاتۆرەوە هەبێ. تاجی ئیمپڕاتۆری لەسەرنا. فەرمانی ئیمپڕاتووری دەرچوو. ٢-(حمس.) تم: ئیمپڕاتۆرێتی. تێبــ.- بەم مەعنایە شێوەی داڕشتنەکەی زیاتر فارسییە تا کوردی.
ئیمپڕاتۆر/توور
[[لاتینی]]
(نا.) پاتشیەکی چەند وڵات و میللەتی لە ژێر فەرماندا بێ، پاتشای پاتشایان. کاتێ شۆڕشی مەزنی ئۆکتۆبەر هەڵگیرسا (نیگەڵە) ئیمپڕاتۆری ڕووسیا بوو. * شاهەنشا تێبــ.- ئەم وشەیە لەقەبێک بووە بۆ سەردارەکانی ڕۆمای کۆن.
ئیمپڕیالیزم
[[فرەنسی: ئیمپڕیالیسم]]
(نا.) سیاسەتی دەوڵەتانی گەورەی گەشە کردووە، ئامانجی داگیر کردنی وڵاتانی پاشکەوتە و پەرەپێدانی هەموو چەشنە دەسەڵاتێکتی خۆیانە لەوان وڵاتانەدا. تێبــ.- ئەم جۆرە وشانە بە پێی جۆری بیر کردنەوە و بیر و باوەڕی سیاسی لە لای خەلکی جووربەجوور مەعنایان کەم و زۆر دەگۆڕێ. مارکسیستەکان لە هەموو کەس زیاتر سەر و کاریان دەگەڵ ئەم چەشنە وشانە هەیە و بەکاریان دێنن، لە هەموو کەسیش زیاتر بە تان و پۆیاندا دەچنە خوار و ڕوونیان دەکەنەوە. (لێنین) لەم بابەتەوە زۆر دوور و درێژ دواوە دەڵێ: ((ئیمڕیالیزم بەرزترین قۆناغی سەرمایەدارییە)) و کتێبــ.ێکیشی هەر بەو ناوە نووسیوە و ئیمپڕیالیزم بەو جۆرە کورت دەکاتەوە: ((... ئیمپریالیزم سەرمایەدارییە وەزتێکی دەگاتە ڕادەیەکی (تەتوور) کە لە سایەدا دەسەڵاتی (ئیحتیکارات) و (سەرمایەی ماڵی) دروست بووە و ناردنە دەرەوەی سەرمایە ئەهمیەتێکی زۆری پەیدا کردووە و دابەش کردنی دنیا لە نێوان (تروست)ەکانی عالەمی دەسی پێکردووە و دابەش کردنی گشت وڵاتانی جیهان لە نێوان دەوڵەتە زلە سەرمایەدارەکان بڕاوەتەوە...))، ( لێنین، هەڵبژاردەکان ((ئیمپڕیالیزم بەرزترین قۆناغەکانی سرمایەداری))، بەرگی ١، بەشی ٢، چاپی مۆسکۆ (عەرەبی) ل- ٣٩٢).
ئیمپڕیالیست
[[فرەنسی]]
(س.) کەسێک یا هەیئەتێ یا دەوڵەتێکی سیاسەتی ئیمپڕیالیستی پەیڕەوی بکا.
ئیمپڕیالیستی
[[ئیمپڕیالیست + ئی]]
(ست.) هەر کارێ یا شتێ پێوەندی بە ئیمپڕیالیزمەوە هەبێ. پیلانێکی ئیمپڕیالیستی لە کارایە.
ئیمپڕیاڵ
[[لاتینی]]
(نا.)،(کئێر.) سکەیەکی زێڕی ڕووسیای کۆنە، بە ئەندازە پێنج لیرەیەکی عوسمانی.
ئیمچون
هەرچوار پەل، دەست و پا: خڕمچون ناڵم کرد
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئیمچوون
دەستەیەک ناڵ و بزمار
ئیمچوون
[[؟]]
(نا.)، (مک.) دەستێک ناڵ بۆ چوارپەلی وڵاغی یەک سم (ئەسپ، ئێستر، گوێدرێژ).
ئیمچوون
دەستەیەک ناڵ و بزمارە، مووچەردە بریتییە لە چوارناڵ و بیست و چوار بزماری ناڵبەندی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئیمڕۆ
ئەو ڕۆژەیە کە تۆی تێدایت
ئیمڕۆ
ئەمڕۆژە. [ئەمڕۆ]
ئیمڕۆ
الیوم، هذاالیوم.
ئیمڕۆ
رۆژێ کە تیاین