تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پیشە
International Conference of Employment
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پیشە
ئەم کۆنفرانسە بە دەستپێشخەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 4 تا 17/6/1976 لە جنێڤ بەڕێوە چوو. بەم بۆنەوە 1300 کەسی پسپۆڕ بە نوێنەرایەتی دەوڵەت و یەکێتییە کرێکاری و خاوەن کارەکانی 121 وەڵاتی جیهان، لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی کار، بەشداری کۆنفرانسەکە بوون. ئامانجی سەرەکی ئەم کۆنفرانسە، باس و لێکۆڵینەوە و ڕێدەرکردن بە چۆنییەتی پەرەپێدان بە ڕێژەی کاری ڕاستەقینە لە شارەکان بوو بە لەبەرچاوگرتنی مەسەلە جۆراوجۆرەکانی شار و دێهات. ئەم کۆنفرانسە لە ڕاستیدا یەکەم هەنگاوی جیددی نێودەوڵەتی بوو لەمەڕ چۆنییەتی ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی بێکاری لە جیهان.
بە باوەڕی زۆربەی توێژەرانی نێودەوڵەتی، ئەگەر بێتوو ئارێشەی بێکاری چارەسەر نەکرێت، ڕۆژبەرۆژ مەترسیدارتر دەبێت. کورت واڵدهایم، سکرتێری گشتی ئەوکاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامەکەی خۆیدا گوتبووی: «ئەگەرچی مەسەلەی سەرەکی ئێمە پاراستنی ئاشتی جیهانییە بەڵام نکۆڵی لێناکرێت کە سەرکەوتن بەسەر مەسەلەی بێکاریش هاوشانی ئاشتی لە ئەژمار دێت. گۆڕانکاری بەسەر پێوەندی ئابووری نێودەوڵەتی، دەبێ لە ڕێگەی چاکسازی کۆمەڵایەتی و ئابووری وەڵاتانی ڕووەو پەرەسەندن و شێوازی نوێی ڕوبەرووبون لەگەڵ بێکاریدا بەهێزتر بکرێت».
کۆنفرانسی جیهانی کار، لە بڕیارەکانی خۆیدا لەسەر ئەم شتە جەخت دەکات کە زیادکردنی کار و پیشەی وەبەرهێن، هۆکارێکی گرینگە بۆ دابینکردنی پیداویستیە سەرەکییەکانی مرۆڤ بۆ وێنە خانوو، خواردەمەنی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان. بەم بۆنەوە کۆنفرانس، داوای هاوکاری نێودەوڵەتی دەکرد بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەبەستە و پشتیوانی خۆشی لەمەڕ چاکسازی سیستەمی بازرگانی و ماڵی جیهان بە قازانجی وەڵاتانی ڕووەو پەرەسەندن دەربڕی. کۆنفرانس، هەروا لەسەر ڕاگواستنی تەکنۆلۆژی و مەسەلەی پەنابەران و هەلومەرجی نوێی کار، کۆڵینەوەی ئەنجامدا و بڕێک پاڕەشی لە سەندووقی پەرەسەندنی کشتوکاڵ بە مەبەستی داهێنانی ئیش و کار لە گوندەکان تەرخان کرد.
کەوداو
خَروهه، خَرخسه، خَرخَشه، پادام (کبک ماده که برای دام به کوه می برند)
کەوداو
چێلکڕ، پاداو [[ (ماکەو کە بۆ دانانەوە دەیبەن بۆ کێڤ)]
کەوداو
رامِج، مِلواح
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەوداو
ماکەوێکە کە بنرێتەوە بۆ ئەوەی نێرە کەو دەوری بدەن تا ڕاو بکرێن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەوداو
چەند داوێکە دادەنرێن لە نزیک ماکەوێکە و بۆ ئەوەی ئەگەر ماکەوەکە خوێندی کەوی تر بێن بەدەنگییەوە و بکەونە ناو ئەو داوانەوە
کەوداو
ماکەوێکی مێیە بنرێتە وە تا نێرکەوانی لێ کۆ بێتەوە و ڕاو بکرێن. چەند دامووسکێکە لە نزیک ماکەوێکییە دادەنرێنەوە تاکوو کە ماکەوەکە خووێندی کەوی دی بە دەنگییەوە بێن و بکەونە ناو داوەکەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەودەری
جۆرە کەوێکی گەورەیە زۆر حەزی لەناو بەفرە
کەودەری
باڵدارێکی جنجیرە بەقەد مریشکێ دەبێ لە نزیک بەفران دەژی
کەودەری
باڵندەیەکە بەقەد قەلەموونەی دەبێ و هێندەی شەش کەوانە بنگووێ و دندووکی لە جیاتی وەی٬ کە سوور بن زەردن٬ پەڕەکانی تەنیشتی دەقدەقن و خاڵخاڵن لە لای برادۆستیان ڕەنگی بۆرە تەنها لە نێو بەفرێدا دەژی و سەری پەڕەکانی سپییە هێلکەشی وەهی قەلەموونەی دەچێ هەرچەند بەلەش زۆر گەورەیە٬ بەڵان بە شێوە هەرکەوە٬ گۆشتی خۆشە.(هەر.):کەودڕی
کەودەن
غاش، کَودن
کەودەن
گێل [دەبەنگ، کەمزەین]
کەودەن
بَلید