تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەهێو
وشەی گاڵتە پێ کردن: ئەهێو، تەڕت پێک نەهێنا
ئەهێو
(ئم.) بۆ نیشاندانی باوەڕنە کردن، یان گالتە بە قسەی یەکێک کردن. ئەهێو! بەخوا بابە تەڕی تێ نەگێیشتووی، ئەهێو! نامە خوا قسە لەوە باشتر هەر نابێ.
ئەهێو
هەیهۆ لەکاتی گاڵتە پێکردنێدا بەکار دەبرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تڕهێو
وتەیەکە بەکاردێنرێ لە ڕووی گاڵتەکردن بەکەسێکەوە کە قسەیەک یا کارێک بکا و جێی خۆی نەگرێ
تڕهێو
لە کاتێکیدا بەکار دەبرێ، کە گاڵتە بە کەسێکی بکرێ، کە بە چەشنێکی ناڕەوا دووابێ یا فەرمانێکی بێ جێی کردبێ
نهێو
سته، نَهیب، نَهیو.
نهێو
شاتاڵ. [شاڵاو، هەڵمەت]
نهێو
تَرغیب، تَرهیب، ذَعر، اِفزاع، تَفزیع.