تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڕنسین(باک)
وێکهاتن، کرووژم هەڵاتن
پەرنسین
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کاباره دانسینگ
[ا. مر ]
(کابارێ دانسینگ - kabarê dansîng)
بارو سەماخانه.
کۆنفرانسی سان فرانسیسکۆ
کنفرانس سانفرانسیسکو
کۆنفرانسی سان فرانسیسکۆ
San Francisco Conference
کۆنفرانسی سان فرانسیسکۆ
ئەم کۆنفرانسە لە 25/4/1945 بە بەشداری پەنجا وەڵات لە شاری سان فرانسیسکۆی ئەمریکا پێکهات بە مەبەستی ئیمزاکردنی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەویش لەسەر ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی یاڵتا پێکهاتبوو. وەڵاتانی بەشدار لەم کۆنفرانسەدا ئەندامانی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەژمار دەهاتن. لەسەر داوای یەکیەتی سۆڤیەت، وەڵاتی پۆڵەندا کە لەم کۆنفرانسەدا بەشدار نەبوو، وەک ئەندامی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسێندرا. کەواتە کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکەم دانیشتنی خۆی بە بەشداری 51 ئەندام دەست پێکرد. لەم کۆنفرانسەدا پێنج زمانی ئینگلیزی، فەرەنسی، ڕووسی، چینی و سپانیایی بە زمانە ڕەسمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری کران و لە 26/6/1945 بە ئیمزاکردنی هەموو وەڵاتانی بەشداربوو، جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندرا و لە 24/10/1945 جێبەجێ کردنی جاڕنامەکە دەستی پێکرد.
کۆنڤانسیۆن
کۆنڤانسیۆن یا کۆنڤانسیۆنی نەتەوەیی، ناوی کۆمەڵەیەکی گرنگی فەرەنسی بوو کە پاش ئەنجومەنی یاسادانان لە 21 سێپتەمبەری 1792 لە لایەن خەڵکی ئەم وەڵاتەوە دامەزرا. ئەم کۆنڤانسیۆنە بڕیاری لە سێدارەدانی لۆیی شانزەهەمی پەسند کرد و کۆمیتەی ڕزگاریی نەتەوەیی پێک هێنا و ڕاسپاردەکانی خۆی ناردە شارەکانی فرەنسی بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکە و ئارمانجەکانی شۆڕش و پتەوکردنی هەست و سۆزی نیشتمانپەروەرانە.
لە زاراوەی سیاسیدا کۆنڤانسیۆن، واتای سازش و ڕێککەوتن و تەبایی دەگەیەنێ و بریتییە لەو ئەنجومەنانە کە لە کۆڕ و کۆبوونەوە جۆراوجۆرەکاندا دروست دەبن تا لەمەڕ کێشە گرنگەکان گفتوگۆ بکەن و بگەنە ڕێککەوتن. لە وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەو کۆنگرە حیزبییانە دەگوترێ، کە بە مەبەستی دیاریکردنی پاڵێوراوانی سەرۆک کۆماری دەبەسترێ. هەروا بەو ڕێککەوتنانەش دەگوترێ کە لە بواری بازرگانی و بوارەکانی دیکەی هاوکاری لە نێوان وەڵاتاندا گرێدەدرێ. جگە لەمەش، پەیمانی بەرانبەر وەڵاتانی دژ بەیەک بۆ گۆڕینەوەی دیلەکان و کۆتایی هێنان بە جەنگ و کۆبوونەوەی نوێنەرانی ویلایەتێک بۆ دەست نیشانکردنی پاڵێوراوە حیزبیەکان و دیاریکردنی ئامانج و پێڕۆی حیزب بە کۆنڤانسیۆن ناودەبرێت. لە کۆنڤانسیۆنە بەناوبانگەکان، دەکرێ ئاماژە بدەین بە کۆڤانسیۆنی نێودەوڵەتی ئاشتی لاهای (1899 و 1907)، کۆنڤانسیۆنی قەدەغەکردنی بازرگانی کۆیلە (1963) و کۆنڤانسیۆنی پێوەندی دیپلۆماسی (1961).
کۆنڤانسیۆن
کنوانسیون
کۆنڤانسیۆنی ئەورووپی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان
کنوێنسیون اروپایی حمایت از حقوق بشر و آزادی های اساسی
کۆنڤانسیۆنی ئەورووپی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان
European Convention for the Protection of Human Rights and Fundamental Freedoms
کۆنڤانسیۆنی ئەورووپی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان
پەیماننامەیەک کە لە ساڵی 1950 لە نێوان پانزە وەڵاتی ئەورووپای ڕۆژاوا مۆرکرا بە مەبەستی پاراستن و مسۆگەر کردنی ئازادی و مافەکانی هاووەڵاتیانی خۆیان. ئەم ماف و ئازادییانە بریتییە لە : مافی ژیان و ئازادی، قەدەغەکردنی کۆیلایەتی و دیلیەتی، دڵنیایی و بێخەمی لە دەسگیرکردن، زیندانی کردن و دوورخستنەوەی پڕوپووچ، مافی داکۆکی کردن لە دادگەیەکی بێلایەن، ئازادی ئەندێشە و بیروڕا و ئایین و ئازادی کۆبوونەوە. (بۆ نموونە ڕێکخستنی یەکیەتی و …)
لە ساڵی 1959 «دادگەی ئەورووپایی مافەکانی مرۆڤ» بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەم گرێبەستە دامەزرا و هاووەڵاتیان مافی ئەوەیان هەیە داواکاری و شکاتەکانیان لە دەوڵەتی خۆیان ڕادەستی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ بکەن. ئێستا 21 وەڵاتی ئەورووپی لەم کۆنڤانسیۆنە ئەندامن و چەند پرۆتۆکۆلیشی پێ زیاد بووە.
کۆنڤانسیۆنی مافە سیاسیەکانی ژنان
ئەم کۆنڤانسیۆنە لە لایەن کۆمەڵی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕێکەوتی 20ی سێپتەمبەری 1952 پەسند کرا. ئەم بڕیارنامە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی مادەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ هاتە ئاراوە و بەم پێیە هەموو وەڵاتانی ئەندام، بەڵێنیان داوە کە مافەسیاسیەکانی ژنان تا ئاستێکی یەکسان لەگەڵ پیاواندا بپارێزرێ. بەپێی ئەم کۆنڤانسیۆنە دەبێ ژنانیش، هاوشانی پیاوان لە مافەکانی هەڵبژاردن و پاڵاوتن و گەیشتن بە پلەوپایە ئیداریەکان بەهرەوەر بن.
کۆنڤانسیۆنی مافە سیاسیەکانی ژنان
مقاولەنامه حقوق سیاسی زنان
کۆنڤانسیۆنی مافە سیاسیەکانی ژنان
Convention on Political Rights of Women
سەرچاوە: شیرینی نوێ
أنسَى
نَسّی. جَعَلَهُ یَنسی / لەبیری بردەوە.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
أنسى. عِرق الأنسى
عِرق فی الساق / دەمارێکە لە لاقدا.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
إنحراف جنسي
شُذوذ جنسی / چەوتڕەوی سەکس.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
إنسِي
غیر الجَنِّی. بَشَر / مرۆڤ. ئادەمیزاد.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
بیرۆکەی دروستبوونی ڕێکخراوێکی وەها بۆ سوودوەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە وزەی ئەتۆمی، ئەگەڕێتەوە بۆ 1950 بە دواوە. لە ساڵی 1953 لەسەر پێشنیازی «ئایزێنهاوەر» سەرۆککۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا، بە کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیار درا سەرچاوەیەک بۆ ئەم مەبەستە دابمەزرێت. لە ساڵی 1954، کۆمەڵی گشتی بڕیارنامەی "ئەتۆم بۆ ئاشتی" مۆر کرد و سەرەنجام لە 29ی ژووەنی 1956 ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئاژانس لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیدا پەسند کرا. ئاژانس وەکوو ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی سەربەخۆ، بەرپرسیارییەتی سوودوەرگرتن لە وزەی ئەتۆمی بۆ خزمەت بە ئاسایشی زیاتر بەرعۆدە گرتووە.
بەگشتی ئامانجەکانی ئاژانس لە دوو تەوەردا کورت دەکرێتەوە: یەکەم، کەڵکوەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە وزەی ئەتۆمی و ڕەونەقبەخشین و پەرەپێدانی بۆ خزمەت بە ئاشتی و تەندروستی و پێشکەوتن و بەهرەداری لە تەواوی جیهان. دووهەم، بێخەم بوون لەوەیکە ئەو هاریکاری و زانیارییانەی کە لە لایەن ئاژانسەوە ئاڕاستە دەکرێ، بۆ ئامانجی سەربازی و جەنگی بەکار نابرێت.
ئەرکێکی دیکە کە بە ئاژانس سپێردراوە، ئەوەیە کە ڕێ خۆش بکات بۆ پاراستن و پیادەکردنی پەیمانی بەربەستکردنی چەکی ناوەکی Non Proliferation Treaty (NPT) . تا ئێستە بنکەی ناوەکی زۆربەی وەڵاتان کەوتونەتە ژێر چاودێری ئاژانسەوە، ئەم چاودێرییە، 95% پێگە ناوەکییەکانی جیهان بێجگە لەو پێنج وەڵاتەی کە خاوەنی چەکی ئەتۆمین ئەگرێتەوە. ئاژانس پێکهاتووە لە 35 ئەندام و ناوەندەکەشی لە شاری «ڤیەنا»ی لە وەڵاتی «نەمسا»یە.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
آژانس بین المللی انرژی اتمی
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
International Atomic Energy Agency (IAEA)
بنسی(باک)
سەرچاوە: شیرینی نوێ
جِنسي
شَهوانی / فارزک. بە ئاڵۆش. کێر کافر.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
حِرم. حِرمان كَنَسي
طَرد أو لَعنَة الكنیسَة / ئەفەرۆز دەرکردن و بێبەری کردن لە لایەن کەنیسەوە.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
شُذُذ جنسي. شَذّ. إنحراف
نائاسایەتی لە سەکسدا.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
ضَعف جنسي
سەرچاوە: شیرینی نوێ
عَجز جنسي
عُنَّة. عَنانة. ضَعف وإنحلال القُوَة الجنسیة / پەککەوتن. لە پیاوەتی کەوتن. کزیو نەمانی سەکس.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
كَنَسي
كنائِسی / پەیوەندیار بە کڵێسەوە.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
مَنْسي
نُسْیَ / لەبیرچو.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
نَيِيِّ. مَرَض النَسِىِّ
داءُ النِسیان / بیر خراپی.
پاس(فرەنسی)
پارچە قاقەزێکە وەردەگیرێ لە لایەن میرییەوە بۆ سەربهستی و دەستووری هەندێ چت. (باک) کشانەوە، پێ دزکێ، خۆکشاندنەوە. (ڕۆژ) بەش، پش، بارە. پاسی شەو: بەشی شەو. پارێزگاری، کیشک، ئێشک، (دەر) هێشک._گرتن: کێشکگرتن. ڕۆژوو._گرتن: بەڕۆژووبوون
پرنسی(باک)
ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
Organization of Islamic Conference (OIC)