تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تانجی
سَلوقَي ،سَلاقَی ،هَجرَع ،جارِحة.
تانجی
(باک) تاجی، تاژی، بۆنجی. جوورە سەگێکی باریک و لاق درێژو تیژ ڕۆیە ڕاوی پێدەکەن
تانجی پێغەمبەر
آخوندک
تانجی پێغەمبەرانە
جوورە کوللەیەکی لۆقنی بێ زیانە
تانجی کەیانی
تاجی گەوهەر بەندی پادشایان لە زاراوەی گیاناسیدا. چەشنی گردو کۆی گوڵانە بەسەر لقی دارانەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تانجیی پێغەممەرانە
جۆرە کوللەیەکی لۆقنی باریکی بێ زیانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تانجییەوان
کەسێکە کە هەر خزمەتی تانجی بکا
تانجییەوان
کەسێکە، کە هەر ڕاژەی تاژیان بکات
تانجیەوان
تانجیەوان
خزمەتکاری تاژیان
تانجەخەرووس
جوورە گوڵێکە، گوڵەمەخمەری
سەرچاوە: نالی
تانجەرۆ
چەمێکە لە سەرچاوەکانی سەرچنارەوە پەیدا ئەبێ و لە داوێنی سولەیمانییەوە بە بناری چیای گلەزەردەدا بەرەو شارەزوور مل ئەنێ و لە (دواوان) ئەڕژێتە سیروانەوە.

داخو دەروونی صافە، گوڕەی ماوە (تانجەڕۆ) ،
یاخۆ ئەسیری خاکە بە لێڵی دەکا عوبوور؟!
سەرچاوە: شیرینی نوێ
تَبَنِّي فكرة أو قَضيَة. السَير فيها وتَحَمُل مسؤوليتها وإنجازها
دامەزراندن و چوونە ژێر کارێک بۆ پێکهێنانی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترنجان
گیربوون و چەسپبوونی شتێک لەناو شتێکدا