تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ماوەر
(هەو.):کویین٬ چەکووچی گەورەی بەرد شکاندنییە
ماوەرد
گل محمدی
سەرچاوە: نالی
ماوەرد
ماء الورد، گوڵاو.

ماوەردە لەسەر خەرمەنی گوڵ عەطرفشانە،
یا ئاوی حەیاتە: عەرەقی وردی موحەییات؟!
جڤات + جەماوەر
جڤات بە کۆمەڵێکی چالاک دەوترێ کە هاوشێوەی جەماعەت لە ئەژمار دێت. تایبەتمەندییەکانی جڤات بریتییە لە: نزیکایەتی شوێن، ناپایەداری و کردەوەیەکی کۆمەڵەکی کە بکەوێتە ژێر کاریگەریی پاڵنەرێکی بەسۆزی هاوبەش تاکوو بگاتە دەور و پێگە ڕەسمییەکانی. لە ڕوانگەیەکی دیکەوە بەگشتی بە مانای کۆمەڵێ بوونەوەری سروشتی کە زیاتر وەک جەستەیەک سەیر دەکرێت، لێکدراوەتەوە. لە زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتیەکاندا جڤات دەلالەت دەکا بە سەر خەڵکێکی زۆر کە لە شوێنێک نیشتەجێ بووبێتن.
لە بارەی جڤاتەوە، تەنیا شتێک کە گرنگە گشت بوونەکەیەتی ئەگینا سەرنج نادرێتە کەرت و ڕەگەزە پێکهێنەرەکانی، بۆیە لەگەڵ گرووپ جیاوازی زۆری هەیە.
لە جەماوەردا بەگشتی بیروڕا و لایەنگری و تواناییەکانی تاکەکەس و گرووپ، یان شێوازی ژیان بە تەرزێکی لێکترازاو خۆی پێشان نادات بەڵکوو ئەم شتانە لەناو کۆمەڵێک هۆکار و شێواز و لاگیریی ڕەشۆکی دەتوێنەوە.
جڤات، گرووپ نییە کە لەڕووی ویست و ئیرادەوە خاوەنی تایبەتمەندی و یەکگرتوویی بێت. لە جڤاتدا بە ڕێژەی گرووپ هەست بە گوشارێکی کەمتر دەکرێت. دەسڕۆشتن و سەیتەرە پەیاکردن بە سەر جڤاتدا ئەغڵەب بە ئاسانی ڕوو دەدات. بە هاسانی ئەکرێ جڤاتێکی ناڕازی بگۆڕیتە جڤاتێکی ڕازی و بە پێچەوانەشەوە ئەم شتە ڕوو دەدات.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جەماوەر
کۆمەڵێک لە مەردووم کە لە شوێنێک کۆبووبنەوە
جەماوەر
انبوه مردم، جمهور
جەماوەر
دەستە مرۆڤێکە، کە لە شووێنێکی کۆ بووبنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەماوەر
دەماوەر
فصیح، سخندان
پرگو
دەماوەر
وتەپاراو، قسەزان
زۆروێژ، چەقەسرۆ
دەماوەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەماوەر
دەفرێکی دوو توێیە لە زەرد یا تەنەکە ، توێیەکی ئاو و توێیەکی ئاگری تێ دەکرێ بۆ هاتنە کوڵی ئاوەکە .
سەماوەر
سەماوەر
[ئامرازێکی چا لێنانە]
سەماوەر
مَحِمَّه
سەماوەر
سەمائاوەر،ماشینەیەکە چای پێی لێدەنرێ لە بنچینەدا دوو تووێیە، تووێیەکی لەناوەوە ئاتەشخانە وتووێی دەرەوە پڕدە کرێ لەئاو.- تێخستن: سەماوەر تێ ئاوێژتن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ژێرسەماوەر
خشت یا تەنەکەیەکی تایبەتییە لەژێر سەماوەردا دادەنرێ
ژێرسەماوەر
خشت یا چتێکی دیکەیە لە ژێر سەماوەری دادەنرێ