تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خیلتان
ئەو گیایەی ددان ئاژنی لێ دەکار دەکەن
خەرقوئیلتیام
دَرز و دوز، پاره و پیوست.
خەرقوئیلتیام
دڕیان و لکیان. [دڕان و لکان: تڵیشان و هاتنەوەیەکی ئەسمان.]
خەرقوئیلتیام
خَرق و اِلتِیام.
خەرقوئیلتیام ناپەزیر
گودَرز.
خەرقوئیلتیام ناپەزیر
سەخت، سفت. [پتەو، شتێک که دڕان و لکانەوەی بەسەردا نەیەت.]
خەرقوئیلتیام ناپەزیر
غَیرُ قابِلِ الخَرقِ وَ الاِلتِام.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
دار التمثيل
مَسرَح / شانۆ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دالتونیسم
[ا.فر ]
(دالتونیزم - daltonizm)
ڕەنگ کویری، لەناوی (دالتون)ی زانای ئینگلیزییه وه هاتووه، که تووشی هەمان نه خوشی بوو بوو.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
دَخَّنَ التَبعَ
إمتَصَّ دُخّان التبغ / جگەرەی کێشا. توتنی کێشا.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
دَرب التبّانَة
المَجَرَّة / ڕێی کاکێشان. ڕێیا کادزا.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دره التاج
[ا.مر - ع ]
(دورەتوتتاج - duretuttac)
سەرچاوە: شیرینی نوێ
دليل التلفون. أرقام التلفونات
دەلیلی تەلەفۆن.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
دَمع. دُموع التماسيح. دُمُوع الرياء. دُموع كاذِبَة
فرمێسکی درۆ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دولتخانه
[ا. مر ]
(دەولەت خانه - dewletxane)
دەولەتخانه، بارەگای دەولەت، کوشک، دەرباره-ی پاشایەتی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دولتخواه
[ص. فا ]
(دەولەت خاه - dewletxah)
لایه ¬گری دەولەت، خیرخواز.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دولتیار
[ص. مر ]
(دەولەت یار - - dewlet yar)
بەختیار، توانادار، هەبووه، بەبەخت و یەغبال.
دیکتاتۆری پرۆلتاریا
دیکتاتوری پرولتاریا
دیکتاتۆری پرۆلتاریا
یەکێک لە چەمکەکانی مارکسیزم*ــە کە چۆنییەنی بەکارهێنانی هێزی دەوڵەت لە نیۆان شۆڕشی سۆشیالیستی و پیادەکردنی کۆمەڵگەی سۆشیالیستی دیاری دەکات. مارکس لە ڕێبازەکەی خۆیدا بۆ تێپەڕبوون لە قۆناخی سەرمایەداری بەرەو سۆشیالیزم، باسی قۆناخێکی دیکە دەکات کە بە «دیکتاتۆری پڕۆلتاریا» ناوبردەی دەکات. بە باوەڕی مارکس، دوای ئەوەی پرۆلتاریا لەڕێی شۆڕشەوە دەسەڵاتی سیاسی بەدەست هێنا، حکوومەتی چینەکەی خۆی (کرێکاران) دادەمەزرێنێ. وەها حکوومەتێک مووچە و حەقدەست بە ڕێژەی ئیشوکار دەدات و خاوەندارییەتی کەرەستەی بەرهەمهێنان و دابەشکردن و مەزاختن بەدەستەوە دەگرێ و هەوساری چینەکانی دیکە مەهار دەکات. ئەم حکوومەتە، بە لەناوبردنی کاری دەستی و فیکری و جیاوازیی چینایەتی، ڕێگە بۆ لە دایکبوونی کۆمۆنیزم واتە کۆمەڵگەی بەدەر لە چینایەتی، خۆش دەکات. لەم کاتەدا پرۆلتاریاش وەکوو چینێک، لەناو ئەچێت و جێی خۆی دەدات بە ئەنجومەنەکانی هاریکاری بۆ بەدەستەوەگرتنی کەرەستەکانی بەرهەمهێنان.
بەڕای مارکس و لایەنگرەکانی، دیکتاتۆری پرۆلتاریا قۆناخی گواستنەوەیە لە کۆمەڵگەی سەرمایەدارییەوە بۆ کۆمەڵگەی سۆشیالیستی. مارکسییەکان گرنگییەکی زۆر بەم تیۆرییە دەدەن و بە ئامانجی کۆتایی هاتنی«سەردەمی ڕەنجدەران»ی دەزانن کە بەو پێیە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە هەموو بوارە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا دێتەدی.
یەکێک لەو گرفتانەی کە بۆ مارکسییەکان بۆ بەکار هێنانی ئەم مۆدێلە لە وەڵاتانێکی وەک سۆڤیەت و چین بەدیهات، ئەمە بوو کە لەم وەڵاتانە بەهۆی دواکەوتوویی ئابووری، پرۆلتاریا زۆر بێتوانا و بێحەشیمەت بوو بەڵام لینین و مائۆ، بە دامەزرانی حیزب، لەبری چینێک کە حیزب خۆی بە نوێنەری دەزانێ، لەم مۆدێلە بۆ فەرمانڕەوایی ڕەهای حیزبی کۆمۆنیست کەڵکیان وەرگرت.