تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیعتبار
[[=عا.: ئیعتبار]]
(نا.) ١- نرخ، بایەخ. قسەی ئەم پیاوە ئیعتیباری بۆ نییە. ئەوەندەیان درۆ کردووە قسەیان ئیعتیباری نەماوە. ٢- باوەڕی، بڕوا، بە حیساب هاتن. ئیعتیباری پێ مەکەن. پیاوی هەڵمەتە کاسە بە هیچ ئیعتیبار ناکرێ. ٣- (کئێر.)، آ) ئەو باوەڕەی بازرگان یا بانک بە کەسێکی دەکا و پارە یا کاڵای بە قەرز دەداتێ. ئیعتیباری ملوێنێکی لە بازاڕ هەیە. بانک ئیعتبارێکی سەت هەزار تمەنی بۆ کردۆتەوە. *(کعر.) ئیعتیماد. ب) میقدارێک پارەیە لە بوودجەی دەوڵەتیدا بۆ مەبەستێک تەرخان دەکرێ. ئیعتباری سووتەمەنی مەدرەسەکانی مەهاباد ساڵی ٢٥٠ تمەن بوو.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
اعتبار
[ع - مص - ل ]
(ئیئتبار - I’tibar)
عیبرەت گرتن، پەندگرتن، قەدرو پایە.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
الأخذ بنظر الإعتبار
الأخذ بالحسبان / ڕەچاوکردن.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
بإعتباره
بوَصفِه / بەهۆی. چونکە. لەبەرئەوەی.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
بالنظر إلى أن. نظراً الى ان. بإعتبار أنَّ
لەبەرئەوەی. بەهۆی.
بە ئیعتباری...
(کعر.) لەبەر ئەوەی..، بەو حیسابەی کە... بە ئیعتباری ئەوەی ئێوە لە کۆنگرەکە بوون باش دەزانن بڕیارەکانی چن.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
رَدّ أو إعادة الإعتِبار
إعادة المكانة / بایەخپێدان. گێڕانەوەی ڕێز و بایەخ.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
رَدَّ الإعتبارَ أو الأهليَّة
أعاد حقوقه / مافی دایەوە. بۆی گەڕانەوە.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
رَدّ الإعتبار أو الأهلية
لە ئیعتباری... وە
(کعر.) لە...وە بەدواوە. لە ئیعتبیباری ئەم ساعەتەوە ئیتر من قسە لەم مەسەلەیە ناکەم.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
مَع مُراعاة. الآخذ بنَظر الإعتبار
رەچاوکردن.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
معتبر
[ص. ع ]
(موئتەبەر - mu᾿teber)
عیبرەتگرتوو، بە ئیحتوبار، ئەمین و جێی متمانە.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
مُعْتَبَر
یَستَحِق الإعتبار والإحترام / رێزدار. شایانی رێز گرتنە.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
مُعْتَبَر
یَعْتَدَّ به / گرنگ. بایەخدار. پەیڕەو ئەکرێ.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
يَستحق الإعتبار
یُعتَدّ به / مُهِم / گرنگ. بایەخدار. پەیڕەوی ئەکرێز
سەرچاوە: شیرینی نوێ
يَستَحِق الإعتبار. أي الإحترام
جێی ڕێزگرتنە. شایانی ڕێزە.