تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خۆپەرستی
پەسند کردنی مەردووم بۆ گوفتار و کرداری خۆی
خۆپەرستی
خودپرستی
خیزستان
خیزەلان
سەرچاوە: نالی
خەسته
نەخۆش. کەوتوو.

ئەی خەستەیی چاوت هەمو ئاهوویی تەتاریی!
وەی بەستەیی زوڵفت هەمو شێرانی شکاریی!
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەستی
پەیتی ، توندی (بەپێچەوانەی شلی).
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەستە
دۆیەکە کە کرابێتە ناو کیسەوە و توند بووبێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەستە
خەستە
ماندوو
نەخۆش
دۆی دە تورەکەکراو
سەرچاوە: نالی
خەستە
نەخۆش.

بە هاوین جەستە خەستەی دەردی گەرمام
بە زستان دڵ شکستەی بەردی سەرمام
خەستە
نەخۆش، بێمار. دۆیەکە کە لە ناو کیسەیەک کرابێ وتوند بووبێتەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەستەخانە
شوێنی دەرمان کردنی نەخۆش
خەستەخانە
نەخۆشخانە: لە دەوری خەستەخانەی عیشقی ئەو سەوزەی کەواشینە/لەسەر هەر خەستەیێ یا خوێندنی یاسینە، یا شینە «مەحوی»