تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێستان
(هەمەدەر) بۆستان، (هەورا) بۆیسان، (باک) بیستان، کشت و کیاز، مەختی، مختی، مخمخک، سەوزیخانه یەکە کاڵەک و شووتی و خەیارو تێزوو سەوزەواتی لێ بەرهەم دێنرێ
بێستانجاڕ(خۆ)
زەویێکە تووتنی لێ بچەقێنرێ، بێستان یا شینایێکە بەراوبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بێستانەوان
کەسێکە کە چاودێریی بێستان بکا
بێستانەوان
جالیزبان
بێستانەوان
بێستانچی، بۆیسانەوان._ی: بێستانچێتی، بۆیسانەوانی
سەرچاوە: نالی
بێستوون
ئەو شاخەی فەرهاد تاشیی. بە ئاسمانیش ئەڵێن، چونکە بێستوون واتە بێ کۆڵەکە و ئاسمانیش کۆڵەکەی نییە.

لە شیرینیی ئەتۆ، ئەی خوسرەوی تەختی زەمین، ڕەنگە
بگاتە ئاسمانی بێستوون فەرهادی هاوارم
بێستوون
بێ ئەستوندە، بێ کۆڵەکە، ئاوایێکی کۆن و بڵندە لە قەسری شیرین
بێنەوبەستە
بێنەو ببەستە، کەین و بەین، هاتوچۆ، دەردەسەری
بە ئاوات خواستن
لە دڵەوە حەز بە جێ بە جێ بوونی کارێک، وەدەست هێنانی شتێ، پێکهاتنی مەبەستی کردن.
بە ئیستیلاح
(کئێر.) گۆیا، هەروەک دەڵێن، وەکوو دەگوترێ. تێبــ.- زیاتر بۆ گاڵتە کردن بە قسەی کەسێ یا بە ڕاست نەزانینی بەکاردێت. بە ئیستیلاح تۆبەی کردووە ئیتر قومار ناکا.
بە ختی بەستراوه
کن.» به کچێک دەگوترێ خوازبێنی کەری نەبێ. «دەچمه سەر سوڵتانی، چلدانەی دەگرمەوه، بەختی خۆم و چاو جوانێ، به تاقی دەکەمەوه» «فولکلۆر» تێبــ.ینی: ئەم وشەیه له (ئاوێستا)دا به شێوەی ناوی مەفعوول «بەخته» بە مانای «بەشدراو. بڕیار دراو» هاتووه و له زمانی سانسکریتیدا بە شکڵ (پهەکعا) بە مانای شتێکی بەخشراو له هەندێ شوێنی ئاوێستاشدا شکڵی «بەغه، به غا» ی به مانای «بەش» وەرگرتووه. «تم: په: په.، یگد،، ج 2، ل-115، و معین، بورهان، ج1، ل-239» 2- «مج.» پەنا، داڵداده، تێبــ.ینی: یە کێک که بیەوێ کەسێکی دی له کارێک یا له ڕووداوێکدا کۆمەگی پێ بکا. یا بەلایەکی لێ وەدەر خا. پەنا دەباته بەر بە ختی ئەو کەسه. «بەختت بم.»، «خۆم خسته بەختی تۆ و تۆش کەیفی خۆته» ڕستەیێکن که لەو جووره کاتانەدا دەگووترێن، جار و باریش پەنا دەبرێته بەر بەختی کەسێکی تر لەلای کابرای مەبەست خۆشەویست بێ. «خۆم خسته بەختی بابت» ئەمه هەمووی لەوەڕا دێت که ئینسان «بەخت» ی وەکوو هێزێکی ئاگادار، بۆ خۆی داناوه که دەتوانێ هەموو شتێکی بە سەر بێنێ، جا بۆ ئەوەی «بەخت» ی خۆی له خۆی نەتۆرێنێ لەسەر خۆی بە پێویست دەزانێ ئەگەر یەکێک خۆی خسته بە ختییەوه، دەبێ ئیشەکەی هەرچی که بێت هەوڵ بدا بۆی جێ به جێ بکات.* ئیقباڵ، تاڵع، تاڵه چاره، شانس، نسیب، نگین. «بک.» سعوود..
بە قنگاخستن
[[به/12+قنگ+دا +خستن قنگ+٣-ئا+خستن]]
«مست.مت.»، «سیم.» تم: بەقووندا خستن.
بە لایە کداخستن
«مست. مت.»، «مک.» تم: بە بارێکا خستن.
بەحاستەم
به سختی
بەختی نوستوه
کن.» هەمیشه تێدەشکێ و دەکاراندا سەر ناکەوێ.