تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستێڵ
اِستخر
ئەستێڵ
«نا.»، «سیمـ.» گۆلاوێکە لەبەر کانی و کارێزان دەکرێ و ئاوی تێدا کۆدەبێتەوە، بۆ ئاودانی کشتو کاڵ ٭ئەستێر، ئەستێرک، گۆل.
ئەستێڵ گرتن
«مستـ. متـ.» پەڕۆوپاڵ یا تۆپەوانەی تایبەتی دەگونجی ئەستێڵ ئاخنین، بۆ ئەوەی ئاوەکەی بۆی دێ لەبەری نەڕوا: ڕۆڵە ئیمڕۆ نۆبە ئاومانە بچن ئەستێڵەکە بگرن.
ئەستێڵ(بابا)
ئەستێڵە باخەڵ
جوورە گەمەیێکی خاکی بابانە
ئەستەخفیرەڵڵا
استغفرالله [از خدا آمرزش می خواهم]
ئەستەخفیرەڵڵا
وشە پەشیمانی واتا: بوردن لە خوا دەخوازم
ئەستەخفیڕوڵڵا
[[=عا.: استغفراللە]]
ڕستەیەکە، گوتنی لە کوردەواریدا باوە مانای «داوای بەخشی دەکەم لە خودا» یە. ۱- ئەگەر کەسێ قسەیێکی «بە تایبەتی کفر» لە دەم بێتەدەر یا گوێی لێبێ یەکێک قسەی لەم بابەتە دەکا، بۆ دەربڕینی پەشیمانی و دوورخستنەوەی گوناحی کفرەکەی خۆی، یا ناڕەزایی لەوەی بیستوویە دەیڵێ: خوایە تۆبە و ئەستەخفیروڵڵا. ۲- بۆ حاشا کردن لە کارێک دەگوترێ. «من بە گوناهکار ئەدەنە قەڵەم» «ئەستەخفیروڵڵا پادشای ئەفخەم» «سەلام- ١٦٤»
سەرچاوە: نالی
ئەستەر
مەعنایمان بۆ ساغ نەکرایەوە. لەوانه یه صیغە موبالەغەی (ستر) بێ واتە ئەوەی پتر دابپۆشێ.

دنیای چلۆن دەوێ که بەقەد هیممەتی نەکرد
ئەم خەلعەتە که ئەتڵه سی نۆ چەرخی ئەستەرە
ئەستەر(هەو)
بەری کەوا، ئەستاڕ،(هەورا)بەتانە،(باک)بەتان
ئەستەم
دُشوار
ئەستەم
دژوار، ئاسێ، حەستەم: ئەم چەرخە کۆنە، ماشینەکەی ژەنگی گرتووە/چەوری نەکا بە خوێنی مە، سووڕانی ئەستەمە «پیرەمێرد»
ئەستەم
[[پهـ: ستەهم]]
«نا.» دژوار، زەحمەت، ناڕەحەت.: زۆر ئەستەمە «گەلێ دژوارە»، «ئەم چەرخە کۆنە ماشێنەکەی ژەنگی گرتووە» «چەوری نەکا بە خوێنەکی سووڕانی ئەستەمە» «شێخ ئەحمەدی سریلاوایی» هس.: ئاستەم، ستەم.
ئەستەویر
حیوانی که موقتا نازا شده باشد
ئەستەویر
ستێور، ئەستێور، قسر، ئاژاڵی مێ کە ساڵێک زکی پڕ نەبووە، لە زاوەستاوی کاتی
ئەستەویر
«سـ.»، «هلـ.» تمـ: ئەستێوور.
ئەستەڕک
(دەر)هەرزاڵە، هەرزاڵ، پێڕک، جوورە هەرزاڵێکە لەسەر چووار کۆڵەکەی کورت دارەڕا دەکرێ و لە گونداندا کەل و پەلی لەسەر دادەنرێ
ئەفغانستان
ووڵاتی ئەفغانانە، کە کەوتۆتە بەری ڕۆژهەڵاتی ئێران
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەمستەچاو
بریتییە لە شەوی زۆر تاریک