تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستێ لە باخەڵ
«نتـ.»، «سیمـ.» یارییەکی بە کۆمەڵە لە کوردەواری. تێبــ.ینی: خەڵکەکەی یاری دەکەن دەبن بە دوو دەستە، دەستەیەکیان «ئەستێ» یەک لە باخەڵی یەکێک لە خۆیاندا دەشارنەوە و دەستەکەی تر دەبێ بگەڕێ بیدۆزێتەوە، ئەم یارییە شێوەیێکی تری گۆرەوی بازی «جۆرابێن» و زەرفێن «فینجانێن» ە.
ئەستێ و بەرد
سنگ آتش زنه و هود
ئەستێ و بەرد
پارچە ئاسن و بەردێ کە ئاگری پێ دەپووش و بەر دەدەن
ئەستێ و بەرد
«نتـ.» دەزگای ئاگر کردنەوە بۆ قەننە و سەبیلە و تفەنگ، بە شێوەی کۆن. «تمـ: ئەستێ».
ئەستێ و پووشوو
«نتـ.» ۱- دوو پارچەن لە دەزگای ئاگر کردنەوە. ۲- «کنـ.» حاڵی دوو کەس کە پێکەوە هەڵ نەکەن و کۆبوونەوەیان ببێتە مایەی ئاژاوە: ئەم منداڵانە هەر دەڵێی ئەستێ و پووشوون، هەمیشە شەڕیانە. ٭کێردو پەنیر، مشک و پشیلە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستێر
ئەستێر
اِستخر
ئەستێر
«نا.»، «مکـ.» تمـ: ئەستێڵ.
ئەستێر
ستێر، پوورکە، ڕفکە(حەوز)،(شار)ئەستێڵ. ئەستێرک، هەساری، گۆلی ئاوی، بەنداو، ستێڵ. نێوی ئافرەتانە.(دەر.، دزە.، باد)فرمێسک
ئەستێرناسی
هەسارە ژماری، ئەستێرە ژماری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستێرک
ئەستێرک
اِستخر
ئەستێرک
[[ئەستێر+ئک]]
«نتـ.» تمـ: ئەستێڵ.
ئەستێرک(کە)
هەرزاڵێکە لە ناو ماڵدا دروست دەکرێ بۆ ئەوەی دانەوێڵەی لەسەرەوەو ژێرییەوە دانێن،(خۆ)حەوز، گۆل، ڕفکە،(شار)بڕک، ئەستێر، ئەستێڵ، شووقەللەت، ئەستێرکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستێرکە
ئەستێرکە
بڕوانە: ئەستێرک