تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ستەور
ئەستێور، ئاژەڵێ کە ساڵی زانی بواردێی
ستەوری
باژێڕیکە لای ماردین لە کوردستانی بەردەستی ترکان
ستەوور(باک.)
بێبەر ٬ ﺌەستێوور٬ بۆووڵاخ و ﺌاژا ڵێک بەکاردەبرێ٬ کە زاوزۆیە نەکات ونەزۆک بێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ستەکان
ستەکان (باک.)
ﺌیستیکان.
بەستەنی
[[2ــ به‌‌ست+ ئەنی]]
(نت.)، (کئێر.) خواردەمەنێکی ساردە لە شیر و شەکر و ماددەیەکی تام و بۆنخۆش دروست دەکرێت. *(کعر.) دۆندرمە. (مک.) حەلاوێ. تێبــ.- آ)شیرەکر دەکتێکە ناو دەفرێکی ئوستوانەیی تایبەتی و تۆزێ لە شتێکی تام و بۆنخۆش شەکرەکەی تێدا دەتاوێنرێتەوە و (گوڵاو، وانیل، ئاوی میوە و..)ی تێدەکرێ و ماددەیەکی نووسەک (چڕیش یا سەهلاب...) یشی لێ زیاد دەکرێ. ئەوجار دەخرێتە ناو بەرمیلێکی بچووک (دار یا تەنەکە) و دەوروبەری بڕ دەکەن لە (بەفر) و دەست بە سووڕانی دەفرەکە دەکەن تا شیر و شەکرەکە لە ناویدا دەمەیێ و وەکوو سەهۆڵی لێدێت. ب) ئەمە شێوەیەکی سەرەتایی سازکردنی (بەستەنی) بوو لە کوردستان، پاشان وایلێهات کە دەفری ناوەڕاست بە شێوەیەکی میکانیکی (بە چەرخ) بادەدرا دەسووڕێندرا، بەڵام ئێستا مەکینەی تایبەتی هەیە کە بەکارەبا ئیش دەکا. ج)کەرتی (ئەنی) لەم وشەیەدا پاشبەندە و کاری (ئەمەنی) دەکا. من پێشان هەستم پێ نەکردووە و بۆیەس لە بەرگی یەکەمی ئەم قامووسەدا نەمنووسیوە. سووتەنی (=سووتەمەنی)/
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
ئاستەبو
اثر بجا گذاشتن
ئاستەبوو
اثر به جا گذاشتن
ئاستەبوو
بە جێ هێشتنی ئاسەوار
ئاستەر
بڕوانە: ئاستار
ئاستەرە(باد)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاستەم
ئاستەم
اندک
سخت و صعب العبور
ئاستەم
کەمووکە، بەحاڵ، کەمترین ئەندازە: بە ئاستەم دەستم لێ دا هاواری کرد، دەستم بە ئاستەمێک ڕووشاوە
دژوار و هەڵمووت: تەرەغە کێوێکی ئاستەمە
ئاستەم
[ [پهـ: ستەهمەکـ.]، [ئا + ستەم] ]
«نتـ.» «مکـ.» تمـ: بە ئاستەم. * حاستەم، عاستەم. بەئاستەم: «بنتـ.» میقدارێکی کەم مەوداێیکی کورت، مەسافەی زۆر کەم، تۆزیک. نەختێک.: بە ئاستەمێکی مابوو بەر ئوتۆمبێل بکەوێ، بە ئاستەم لە بەری هەڵستا، بە ئاستەم و دوو بەڵا قوپاوە. هس.: ئەستەم، ستەم.
ئاستەم
تۆرقاڵێک، تۆسقاڵێک، کەمووسکێک، ڕشک، عاستەم. هێدی._ بە: بەکاوەخۆ، لەسەرەخۆ. _ بین: زەڕڕەبین
ئاستەنگ(باد)
ڕێگایەکی تەنگ و باریکە، کە بە دژواری ماڵاتی پێدا تێپەڕێ. کۆسپە، بەرهەڵست. (ئامێ) ڕێگای پلیکانەدارە بەناو چیاو بەرقەدەکانیدا بڕوات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاستەڕ
ئاستەڕ
آستر
ئاستەڕ
ئاسەڕ، بەر، بەرە کەوا، بەرە لێفە: کەوای قوتنی ئاستەڕی جاوە «مەسەڵ»
ئاستەڕ
[[ پهـ‌: ئاستەر ]]
«نا.»، «مکـ.» ١- پارچەیەک قوماشە، لە دیوی ناوەوە بە کەوا و چاکەت و ئەو جۆرە شتانەوە دای ئەدروون. ٢- تویژاڵێ ڕەنگە کە لە پێشدا دەیدەن لەو شتانەی بیانەوێ ڕەنگیان بکەن، وەک دەرک و پەنجەرە و دار ە دیوار، پاش وشک بوونەوەی دەستێکی تر رەنگی خەستی لێ ئەدەن. * «سنـ.» ئاسەڕ. ئەستەڕ، بەر.
ئاستەی
اجازه دادن