تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاق
تاک، بەرانبەری جوت
بێ هاوتاو بێ وێنە
میچی بێ کەوانە
دەلاقە، ڕفحەی قووڵ، تاقە
گونبەر
کەوڵی مەڕ و بزن
بەشێ لە بیست و چوار بەشی ئاو
نیمڕۆژە ڕێگە، دانێک
سەرچاوە: نالی
تاق
سەرچاوە: نالی
تاق
تەریککەوتوو.

بە زو ڵ فی تۆیە وابەستە، لە من دڵ گەر پەرێشانە
بە ئەبرۆی تۆیە پەیوەستە، ئەگەر طاقەت لە من تاقە
تاق
کەس، زیندەوار، داڵەواز. تەنیا، تەنها، تەنێ، تاک، کەت، تەک. _ی لێ نەهێشتن: کەسی لێ نەهێشتن. چین، جار، دەستە، کەڕەت. دوو_: دووجار، دووچین، دوو دەستە. خەرپشتە، کەوانە، کەڤانە، گومبەز._ی سەر دەرگاو پردو بانی ژووران، کە بە خەرپشت دروستکراوەو کەونەیییە، کە لەسەر ڕێگایان بۆ پێشوازی گەوران دروستکرابێ. (موک) کۆشک، سەرا، سەراپەردە. تاک، بێتا، بێ هاوتا. تاقە، تاقچە، رێی نێوەڕۆژێک. (کە) دان، نۆبەت، نۆرەو کاتی ماڵات دۆشین، ئێستە مەڕەکەمان دوو تاقە: واتا دوودانە. (دەرک) کراوە، گوشاد. بەشێکە لە 24 بەشی ئاو، هەموو ئاوێک دەکرێتە 24 بەش، بە هەر بەشێک لەوان دەڵێن تاق لە 24 تاقەی ئەم کارێزە 8 تاقم هەیە، لەلای هەندێکانیش نیوە ڕۆژێکە. لێرەوە تا سابڵاغ ڕۆژو تاقێکە بە خۆشبەز. ڕۆژێکە لە نۆرە ڕۆژی ئاو
سەرچاوە: شیرینی نوێ
تاقَ إلى
إشتاق إلی / بیری کرد. ئارەزووی کرد. تامەزرۆی بوو.
تاق و تەنیا
تاق و تەنیا
تاک و تەنها، تاک و تەراک. قەراخ
تاق و جووت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاق و لۆق
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاق و لۆق
چەند شتێکە لەپاڵ یەکدا بن و ناڕێک وەستابن
تاق و لۆق
یەکیەکە، تاقتاقە، کەت و پیت، تاک و تووک. چەند چتێکن لەپاڵ یەکتریدا بەڵان ناڕێک بنووێنن: مژۆڵی تاقولۆق وەستاوە، یا ڕایەڵی کرەکه_کەوتووە
تاق و لۆقە
نگا: تاق و لۆق