تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەڕەتاڵ
گوشت تلخ، بدگِل، بَد گَوهر.
زەڕەتاڵ
گۆشت تاڵ. [ئێسک قورس]
زەڕەتاڵ
مُرُّالَّلحلم، مُرُّالْکَلام، مُرّ، مَنفور.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زەیستان
ئافرەتێکە کە تازە زابێ
زەیستان
زیستان
زەییستان
بۆ ژنێک بە کاردەبرێ لە ڕۆژی زانیەوە تا چڵ ڕۆژان، بۆ تازە زاوایش بەکاردەبرێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سابوتاژ
[ا. فر ]
(سابوتاژ - sabûtaj)
خه راپکاری، کارشکێنی، خراپکردنی کار، یان ئه وزاری کار به ئانقه ست.
سابوتاژ / گێڕەشێوێنی
ئەم زاراوە لە وشەی فەرەنسی saboter بە واتای دەنگ دەرهێنان لە جۆرە پێڵاوێکی دارینە بە ناوی sabots وەرگیراوە کە لە ساڵی 1842 لە لایەن کرێکارانی فەرەنسییەوە بە کار براوە. هۆیەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە یەکەمین بزاڤی کرێکاری فەرەنسە، کرێکاران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی، پێڵاوە دارینەکانی خۆیان لە پێ دائەکەند و بە پێکدادانییان و دروستکردنی هەراهەرا و دەنگەدەنگ، بەربەستیان لە بەردەم کرێکارەکانی دیکە ساز ئەکرد. بە واتایەکی دیکە لە ساڵانی دوور، هەندێ لە کرێکارە ئەورووپییەکان بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی و گێڕەشێوێنی، پێڵاوە دارینەکانی خۆیان دەخستە بەینی چەرخی کارگەکان و کارەکەیان ڕادەوەستان. سابوتاژ لە زاراوەی سیاسیدا بریتییە لە ئەنجامی کاری تێکدەرانە لە ڕێکخراوە و دەزگە دەوڵەتی و گشتیەکان بە مەبەستی ئاستەنگی نانەوە و گێڕەشێوێنی.
سابوتاژ / گێڕەشێوێنی
سابوتاژ/خرابکاری
سابوتاژ / گێڕەشێوێنی
ساتاخە
منگوله و پرز
ساتاخە
گوڵینگەو ڕیشو
ساتار
(باک.): پارچە جێگایەکی بێ دارە لەناو جەنگەڵ و لێڕەواراندا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ساتان
ساتان
کوترانی چەڵتوک
برێتی لە دەرپێی ژنان
برێتی لە ڕان و سمت: نازانی چۆن سمت و ساتانێکی هەیە
جۆری قۆماش
ساتان
(ڕەوا.):دەرپێ. (باک.): پارچە قوماشێکە
سەرچاوە: شیرینی نوێ
ساتان
أطلس. نسیج حریری / سەتەن. کرێم سەتەن.