تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەزەتاو
«نت.،» «کعر.» کاری داغ کردنی هەندێ جێگای لەش که قەڵشابێ یا بریندار بێ، به بەزی حەیوان. تێبــ.ینی: کەمێ «بەز» له پەڕۆیەکەوه دەپێچن و به ئاوری ڕادەدێرن تا ڕۆن دەردەکا و دەیساوون به شوێنی دا که مەبەسته تا دێ سارد دەبێتەوه، ئەگە ر پێویست بوو هەمیسان گەرمی دەکەنەوه.
بەزەتاو
چەورکردنی شووێنێکی قەڵەشاوە یا سووتاوە لە ئەندام بە بەزی داخکراو، کە لەناو پەڕۆدا بە ئاگر گەرم و داغ دەکرێ ئەوسا لە شووێنە قەڵشاوەکە دەدرێ
بەزەویاکوتانن
بەستام
ناوی خاڵی ئەردەشێری بابەکانە
بەستاکاری
بەفتاچوون(ڕۆژ)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەقتاندن
بەقتاندن
تەقاندن: هەسەن کەڤر بەقتاند
بەقتاندن
بەلبەلیتانگ(باک)
بەلبەلیناتگ
بەلقتاندن(باک)
بەلیتانگ(باک)
بەلەتاڵەبۆر(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول و ڕاوەستێ و چەند جغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕووی دابێ و لەشی بۆربێ
بەلەتاڵەسۆر بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستی و چەند جغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕوویدا بێ و لەشی سوور بێ و چەند پەڵەیەکی سپی لە لەشیدا بێ
بەلەتاڵەشین بۆر(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووبێ و لەشی بۆر بێ
بەلەتاڵەشین ڕەش(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سوور بێ
بەلەتاڵەشینی سپی(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سپی
بەلەتاڵەشینی سۆر
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سوور بێ
بەلەتاڵەڕەش بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین یا سووری لە ڕووی بێ و لەشی ڕەش و پەڵەی سپی لە لەشیدا بێ و سەری ڕەشبێ