تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئافتاوەولەگەن
مەسینەو دەستشۆر
ئامتایی
هاوتایی، هاوشانی
ئاناشتایی
لەخورێنی، بە ناشتایی مانەوە لە بەیانییەوە تا نیوەڕۆیە
ئانتاب
ناوی شارێکی کوردستانە کەوتۆتە لای رۆژاوای کلسێ (عەینتاب) یشی پێ دەڵێن
سەرچاوە: نالی
ئاهووی تەتاریی
جۆره ئاسکێکە ناوبانگی به چاوجوانیی دەرکردووه.

ئەی خەستەیی چاوت هەمو ئاهوویی تەتاریی!
وەی بەستەیی زوڵفت هەمو شێرانی شکاریی!
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاو لە دنگا کوتان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاو لە دنگا کوتاندن
بریتییە لە کردار و گوفتاری بێهوودە
ئاو لە دنگا کوتانن
ئاو لە دنگا کوتانن
[کاری بێهوودە کردن]
ئاو لە دنگا کوتانن
دق الماء فی الهاون، ضرب الحدیدالبارد.
ئاو لە دنگاکوتاندن
بڕوانە: ئاو لە دنگاکوتان
ئاو لە دینگا «دینگدا» کوتان
«کنـ.» کردنی کارێ کە کەڵکی نەبێ.
ئاو لەدنگاکوتان
مەبەس لە کاروباری بێ سوودەو گوفتاری پووچ
ئاو لەدەسکاوونگا کوتان
«کنـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاو لە دینگا کوتان.
ئاو وتاو
«نتـ.»، «سنـ.» تم: ئاب وتاب.
ئاوتاڵ و سووڵ
ئاوی تاڵ و سووێر کە بڵێن: ئاوی تاڵ و سووێری خوواردۆتەوە، واتا ئازارو ڕەنجی کێشاوە