تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاتاجی
«صـ.» تمـ: ئیحتییاج.
ئاخەلێوکۆتایی
کۆتایی کارو فەرمان و هەمووچتێک
ئارتاخ(باک)
ئەو کەسەیە، کە بەدزی بخوازێ چتێکی لە شووێنێکی نهێنی دەربخا
ئاساوبەتاڵ
ئاستار
ئەستەر، ئەستار، بەری کەواو چتی تر، پەراوێزی کەوا
ئاستاش جیا
مرا به جا گذاشت
ئاستاش جیا
بەجێمی هێشت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاستان
ئاستانگ
بڕوانە: ئاستەنگ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاستانە
ئاستانە
[[ ئاست + ١- ئان/١ + ە ــ ئە/١ ]]
«نتـ.»، «سنـ.» ١- پێشخانە، کەوشکەن. ٢- «مجـ.» قاپی گەورەماڵان، دەرگای شێخ و مشایەخ و پیاوانی بەدین. * ئاسانە.
ئاستانە
بەردەرگانە، دەرچک، بلندین، پیوە، شییپانە، پێش دەرگا، شیپک، دەریزان، دەریزانک، ئاسانە، دەرماڵ، گەووشکەن، پاگە، دارەکەی خووارەوەی چووارچێوەی دەرگایە. ئەستەنبووڵ. سایە، پەنا؛ له_ ی تۆدا: خۆی خستە ئاستانەکەت
ئاسنی سارد کوتان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاسنی ساردکوتان
بریتییە لە خەریکبوون بە کارێکەوە کە تیایدا سەرنەکەویت
ئاسنی ساردکوتان
ئاسکی تاتار
بڕوانە: ئاسکی مشکی
ئاش وەستایی
«حمسـ.» ئیشی ئاش وەستا. کاری نانەوە و چاکردنەوەی ئاش.: ئەرێ کاکەسەنی دێبۆکری ئێستاش هەر ئاش وەستایی دەکا؟
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشبەتاڵ
وتەیەکە ئاشەوان بە دەنگی بەرز دەیڵێ لە کاتێکدا کە ئاشەکەی دانی نەمابێ کە باراشی بۆ بەرن