تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاکانە(ئەردە)
تاکباوەڕی
تیۆرییەکی سیاسی و ئەخلاقییە کە بە ئارەزووگەیشتنی تاک، بە دەرەنجامی ژیان و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی ناونووس دەکات و لەسەر ئەم گریمانە ڕاوەستاوە کە سوودپەرستی تاک، خۆبەخۆ قازانجی کۆمەڵگەی بە دواوە دەبێ. لەم ڕووەوە، ئەم تیۆرییە لەسەر مافی خاوەنداریەتی وەک مەرجی پێویست بۆ ئازادی لەنگەر دەگرێ و چاودێریی دەوڵەتیش، زەمانێک پەسند دەکات کە بەمەبەستی دابینکردنی ئازادی کردەوەی تاک بێت. بەپێی ئەم تیۆرییە تاک خۆبەخۆ دەبێتە دەرەنجام و سەرەڕای گوشاری کۆمەڵگەش بۆ یەکسانکردنی تاکەکان، دەبێ سەربەخۆ و ئازاد بێ.
ڕیشەی تاک باوەڕی ئەگەڕێتەوە بۆ باوەڕی سۆفستەکانی یۆنان بەڵام لەم چاخەدا بە شێوەی جووڵانەوەیەکی فیکری ئاوێتە بووە لەگەڵ جووڵانەوەی ڕیفۆرماسیۆن لە سەدەی شانزەدا کە لە ئەورووپا سەری هەڵدا. هەر ئەم جووڵانەوە بوو کە هەلی ئازادی تاکەکەسی لە پێوەند لەگەڵ خوداوەند، بێواسیتەی کلێسە و ڕەهابوون لەژێر سوڵتەی کلێسەی ڕەخساند.
ئەغڵەب، تاکباوەڕییان بە واتایەکی ناپەسند بەکارهێناوە و بە مانای دەرچوونی تاک لەژێر تەوزیمی کۆمەڵایەتی و خودپەرستی بێ قەید و بەند لە قەڵەم دراوە بەڵام نووسەرە کۆنەپارێزەکانی سەدەی بیستەم، تاکباوەڕییان زیاتر لە بەرانبەر سۆشیالیزم*و چەشنەکانی دیکەی کۆباوەڕی (کۆلکتیویزم) ئاڕاستە کردووە و لەو ناوانە بۆ داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییە سەرەکییەکانی تاک سوودیان وەرگرتووە کە بەڕای ئەوان سۆشیالیزم دەیپووکێنێتەوە.
تاکباوەڕی
فردباوری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاکبوونەوە
جوێبوونەوەی گیاندارێک لە کۆمەڵێک
تاکبوونەوە
جووێ بوونەوەی چتێک لە چەند چتان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاکتاک کەرە
تاکتاککەرە
تاکتاکە
تاکتووک(باک)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تاکتیک
[ا. فر ]
(تاکتیک - taktîk)
ئامادەسازی سوپا، تەگبیری شەڕ، فەندو فێڵی جوڵاندنی سەرباز له جەنگدا.
تاکردن
یەکە یەکه ،دانه دانه .[ تاکو تەوا ]
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تاکس
[ا. فر ]
(تاکس - taks)
نرخ، نرخی بڕاوەی فەرمی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تاکستان
[ا. مر ]
(تاکیستان - takistan)
ڕەز، باغی ئەنگور، بنەترێ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تاکسی
[ا. فر ]
(تاکسی - taksî)
تەکسی، ئوتومبێلی کرێ له ناو شاردا.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تاکسی متر
[ا. مر - فر ]
(تاکسی مەتر - taksî metr)
تەکسی مەتر، ئامێرێکه بۆ پێوانەی ئەو رێگەی که تاکسی دەیبڕێ تا به گوێرەی ئەو کرێ وەربگرێ، عەدداد.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاکمان لە جووت
تاقمان لە جووت
تاکمان لە جووت
تاقمان لە جووت
تاکمانەجووت