تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باس
لێدوان
خەبەر: باسی تۆمان دەکرد، دەنگوباس چییە؟
باس
[[- عا.: بحث]]
(نا) ١- قسە لەسەر شتێک، دەربارەی کەسێک (ناوهێنانی بەچاک یا خراپ، بەدەم یا بە نووسین): ئەم نامەیە هیچ باسی تۆی تێدا نیە. ڕۆژنامەکان پڕن لە باسی شۆڕش «هەباسە لە دیوانان چ باسە؟». ٢-لێکۆڵینەوەی وردی گشت لایەنە، لەسەر مەسەلەیەک، کارێک یا شتێک.: باسێکی دوور و درێژم لەسەر کۆلێڕا خوێندۆتەوە. «باسی زوڵفی درێژ و چاوی بە خەو + نەبڕاوە بووە تڕی خوسرەو». (حاجی، کم - 75).
سەرچاوە: شیرینی نوێ
باسَ
قَبَّلَ / ماچی کرد.
باس قەندە
کلکە سەبیلەی دارین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باس و خواس
باس کردن
وتوێژ دەربارەی شتێ یا کەسێ
باس کردن
[[عا. كو.]]
(مست. لا.) ١-کۆڵێنەوە و دوان لە شتێ یا مەبەستێ، ٢- قسەکردن دەربارەی کەسێ یا هەرچی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باستان شناس
[ا.ص ]
(باستانشیناس - bastanşinas)
ئارکولوگ، شارەزاو پسپۆر لە زانستی کەوناراناسیدا، کەونارازان، مەنەرناس.
باستانناس
(نت.) زانای ئاساری کۆن (العالم الاثری).
سەرچاوە: شیرینی نوێ
باسِر
مُقَطَب الوجه / مۆن. ڕووگرژ.
سەرچاوە: شیرینی نوێ
باسَطَ
صارَحَ / وتی. درکانی. دەریبڕی. ڕاستی وت.