تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نایاندن
negation, بەرانبەر «نفي»ی عەرەبی و «نقیض»ی فارسییە. گەر چەمکی وەک «ئایەتی» بۆ پۆزەتیڤ و «نایەتی» بۆ نێگەتیڤ بێت (لە بری «ئەرێنی» و «نەرێنی»)، ئەوسا هەم ئایاندن و نایاندن فریامان دەکەون و هەم چەمکی وەک «نایاندنی نایاندن» بۆ Negation of the negation ڕێک و لەبار دێت. سەرچاوە: مەسعوود محەمد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 42. بڕوانە سایتی مامۆستا www.mamosta.net
نایاندنی نایاندن
Negation of negation
نایاو
negative, «نایاندن»: negation, بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
نایەتی
نێگەتیڤ.
نایەتی، نایاو
negative, بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
دۆنایدۆن
transmigration, گواستنەوەی گیان لە بەرگێکەوە بۆ بەرگێکی دیکە، لە لەشێکەوە بۆ لەشێکی دیکە، لە بوونەوەرێکەوە بۆ بوونەوەرێکی دیکە.