تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شاواتا
Denotation, واتا و ئاماژەی پاتەوپات و ڕاستەوخۆی وشە، ڕستە و دەستەواژە. بڕوانە «لاواتا» کۆننۆتاسیۆن Connotation.
شاواتەکی
denotative, لە سەمانتیکدا پێناسەی دەرهەستە، کە دەکاتەوە «خەستواتا» intension, واتای خەستۆڵی ئەو چەمکە. بۆ نموونە شاواتای وشەی «بەرخ» ئەو ئاژەڵەیە کە بەچکەی مەڕە. ناوێکی دەرهەستی گشتییە بۆ ئەو جۆرەی ئاژەڵ. بۆ پێچەوانەی شاواتا بڕوانە «پاواتا» کە تێیدا پاواتای «بەرخ» دەبێتە بەستەزمان، نەرمونیان، جۆری خۆراک... هتد.
شاوڵ
کانزایەک (بۆ نموونە ئاسن) ی قورسە بە دامێنی داوێکەوە دەبەسترێت بۆ دروست کردنی پەندۆل.