تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاک-هێمابار
monosemiotic, جۆرێکە لە تەرجەمە تەنها یەک کەناڵ دەگرێتە بەر بۆ ڕاگەیاندنی واتا، وەک گۆڕینی تێکست بە نیشانەی واتاداری نابێژەکی بۆ ڕوونکردنەوەی مەبەست لە ترافیکدا.
تاکژمار
ژمارەیەکە بە ڕەنووسی تاک تەواو دەبێت: 1, 2, 5, 7, 9. بڕوانە جووتژمار.
فەرهەنگی تاکپۆش
idioculture, فەرهەنگی تاکەکەس کە جودایە لە فەرهەنگی کەسانی دیکە، لە فەرهەنگی بەشپۆش و گشتپۆش.
گرووپی تاکزایەند
گرووپێک ئەندامانی تەنها ژن یان تەنها پیاو بن.