تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تازیلە
توورەکەیێکە دۆی تیری داندۆکی تێدا هەڵدەگیرێ. بڕوێش. تازیە. گەنمێکە لە دەستاڕ کرابێ، بڕوێشی گەرمێنێ. چێشتێکیشە بەو گەنمە لێنرابێ
تاوڵەکێفیلە
تایلە
دارێکی دێمییە گەڵای وەک هەڵووژە وایە بەرێکی شیرینی پایزەی زەردی خڕی هەیە وەک نۆک دەخورێ، تاووک لەسەر گۆڕستانی دەچەقێنن
ترێ ڕێویلە(شا)
(بار) داڵینۆک. ترێیەکی ڕەشی ووردی کێوییە
تووتیلە(شا)
توورەکێویلە
تیتیلەو بیبیلە
بێچوولەی ووردی گیاندار. چیرۆکی بزنۆکەو مەڕۆکە، کە بۆ منداڵان دەکرێ
تیلە
(فە) توولەی دارەمێوی. (دەر) کۆڵ، تێلەگە. ڕەشتاڵە، ئاژاڵ و ووڵاخی ڕەشتاڵە. (باک) ئازاد، ڕزگار، بەخشراو، پاکانەکراو. کەچ، خووار، سیلە._ی چاو: سیلەی چاو
تەشیلە
لۆکە یا خورییەکە، کە بە خەڕەک ڕێسرابێ و لە دووخدا ماڵرابێ. خولخولۆکەیەکی دارینە ماشەری پێدا دەکرێ و لەسەری دەکرێ بە گوڵۆڵە. هەڵمات
تەقتەقیلە(هەورا)
تەقیلە لەسەر تەقیلە
جوورە گەمەیەکە، کە چەند کەسێک بە خڕی دادەنیشن، وەستاکەیان لەو کاتەدا دەڵێ: تەقیلە لەسەر تەقیلە هەر کەس نەیبێ زەلیلە، پشکۆ لەسەر سەبیلە
تەقیلە(جا.، هەورا)
تەویلە
(ڕۆژ) تاوڵە. (باک) بنی. شتیر، کۆلیت، کۆڕنیت، گەووڕ. (هەورا) پشتیر. تەوڵە، کووتان، گەلەخان. (زا) ئاخێر. پاگەە، پانگەە. خۆکە. ژوورێکە ووڵاخی یەکسمی تێدەکرێ. تەویلەی ڕەشەووڵاخان: کۆخ، گاگلدان._ی کەران: هەرخان
تەپسیلە(خۆ)
جوورە چێشتێکە
جاترە کێویلە
گیایەکی بەهاری کێوییە لە جاترە دەچێ ئاوو ئارەقی وی بۆ ژانە زگ زۆر باشە
جووجیلە
جووجەڵە، جووچک، جووچکە، جووچکەی مریشکێیە
جۆشیلە
جۆکێویلە(باک)
جههداسی، جەهداسک
جەندیلە(هەو)
کوندەیێکی ئاوێیە لە پێستی کاریلەو بەرخان دروست دەکرێ و قامیشێکیشی تێدەخرێ تا کاروانچی و سەپانان ئاوی پێ بخۆنەوە. (دزە) جەوەندە