تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆدیلە
(هەو.):کووپەڵەی ڕۆنی. (هەو.):جەڕڕە یا کەدینەیەکە سەرەکەی نەمابێ
کۆیلە
بەنده٬ نۆکەر٬ زێڕخریدە. (هەورا.): کیوی٬ شاخی ٬ کەژی.-یی:بەندەیی٬ نۆکەری٬ زێڕخڕیدەیی
کێفیلە (باد.)
کێویلە
سەوزایی و دارو درەختێکە٬ کەلەدەشت و کێواندا ڕووبێ و بەدەست نەچەقابێ.
کەزیلە
گیایەکی کیوییە گەڵایەکانی باریک و درێژە وە کەزی دەچن گوڵیشی وەهی قەنەفڵی دەچێ ڕەنگی گوڵەکەی بەزەردی دەڕوانێ
کەنیلە
(ئەردە.): کیژێ٬ کچێ
کەپیلە
(باد.کە.): کەپوولە
کەڕیلە
گووێ کەڕ. بزن و مەڕی بێ گووێچکە٬ گووێچکە کورت
کەڵەبابە کێویلە
کەڵەبابی کێوی٬ جوورە باڵندەیێکە
گردیلە
خڕ٬ کۆ٬ ـــ ی ڕۆژێ : گۆی خۆر.
گلیلە (فە.)
گلێنەی چاو.(باد.)چلوورە.
گورچیلە
گورچە٬ گورچک٬ گورچلک٬ گورچیلک.
گونەپشیلە
گیایەکە گەڵای زۆر ووردە و لەگەلێک جێگایاندا گوڵی سپی دەردەکات.
گووجیلە (بار.).
کوودەڵە٬ فەرخەبەراز٬ بزڵەبەراز٬ (موک.) بێچوەسەگ٬ تووتکەسەگ٬ (باک.) بۆچک٬ گجوولە.
گوودیلە (ڕۆژ.)
بڕوانە: گوودلە.
گووشیلە
گۆدیلە
گیا هەنگووستیلە
جوورە گیایەکە.
گەردیلە
پاژلەکیمیادا.
گەزەرەکێویلە
جوورە گیایەکی کێوییە.