تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زیلەمۆ
(هەورا.): ژیڵەمۆ،ژێلی،(کۆ.)ژیلک،(شار.)ژیل، (باک.): تەراف،خووەلی مەرمۆتک
سمبیلەک(باک.)
جوورە ماسییەکی زەردە.
سیلەبەند (باک.)
سیرەبەند٬بەرسینگە٬ سینەبەند٬ ئەوکەژوو٬ پەت و قایشەیە٬ کەبە بەرسینگی ووڵاخیدا ڕایەڵ دەکرێت بە گوڵنگەن .
سیلەکە(باک.)
(باک.)خیز٬ سیلاخ٬ سێلک.
شیلەتین
شیرەتێن، شیرتێن.
شیلەجۆ
شیرەجۆ، جۆشیره، کاتێکه جۆ شیرەکەی ڕەق بووبێ نزیکی گەیشتن و درەو کردنی هاتبێ.
شیلەشووانانه
گیایەکه.
شیلەوگەرم
شیرەو گەرم. شلەمەنیەکه نەزۆر گەرم بێ.
شیلەپانه
(دزه.) گیایەکه وەکا ڕووشی دەچێ لەنێو برنجی شین دەبێ بەقەد چەڵتووکیش بڵند دەبێ.
شیلەپە (موک.)
مرازێکی جووتییه، بەڕووله.
عایلەمەن
تووخۆر، کوللەخۆر، عەینەمەل، لە بنچێنەدا: ئایلەمەل یا حایلەمەل یان ها یلەمەله.
فیلەتەن
زل٬ ئازا٬ لەندەهۆڕ٬ زەبەللاح٬ لاهێر
فیلەگێجە
فیلەگێژە
فیلەگێجە٬ گاکێوی٬ (ڕەوا.): شوور٬ (باک.): شڤر٬ کێوییەکە بەقەد کەڵەکێوییەکی دەبێ دووشاخی یەک لقی هەیە لە ڕەنگ و شکڵدا وەکوو ئاسک وایە بەڵام لە ئاسک گەورەترە وەکوو سەگی دەوەڕێ و گۆشتیشی دەخورێ. گوڕ
فیلەڵ
پووچ٬ پووچەڵ
فەیلەسووف
سۆنی٬زانا٬ بڵیمەت
قجیلەشووان
مەشکەدڕە٬ کوڵلەی زۆر گەورەیە تەنها شێرە کوللە
قوڵنگەی فیلەوان
فیل کوت٬ کەژە
قیلەتاو
قیڕەتاو.-کردن:لە قەلاندۆش کردن.
قیلەقاچ
(کۆ.):قەڵاندۆش