تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شڵێوه
(موک.) بەفرێکه بەدەم بارانەوه ببارێ، (ئەرده.) دوودانک، شلووکه، (باک.) بەرخووک، دووان، لیلاڤ، (زەن.) ژیل، (شار.) بەفروپشۆ، شلۆڤه.
قرچ هەڵێنان
قڵێشانەوە
دەم دانەوە٬ درز تێ بوون
قەڵێتە
(دەر.):قەڵادەی ملی سەگان٬ تۆق٬ قەڵاتە
منداڵێتی
بچووکاهی٬ بچووکێتی٬ زارۆیی
نەڵێن
چۆمێکە لە مەیدان بەڵە کیوە دێتە خووارێ بە نێو مەنگوڕاندا تتێدەپەڕێ لە (باریی بێ خێرێ)تێکەڵی لاوێنێ دەبێتەوە
هۆڵێن (کە.)
شەقێن٬ گۆیین(گەمەیێکە.)
هەڵێنان
هەڵهێنان٬ بڵندکردن٬ هلینان٬ سەر_: سەرهەڵبڕین٬ چاو_: چاوهەڵبڕین٬ جووچکەهەڵێنان٬ ڤەگژگژاندن٬ _ ی مەتەڵ٬ بەگوێ_: بەگوێ چپاندن٬ پشوو_: حەسانەوە٬ پشوودان.
هەڵێنانەوە
هەڵدانەوە٬ دووبارە بڵندکردنەوە.
هەڵێنج
هێڵنج (بۆڕشانەوە.)
هەڵێنجان
ئاولەبیر_: ئاو دەردان٬ دەرخستن٬ لەمەنجەڵ_: دەرهێنان.
ووڵێوە
(هەورا.): گوڵێک٬ تاقەگوڵێک
ووڵێڤە
(هەورا.): بڕوانە: ووڵێوە
وەڵێن
وەڵێنە
(هەورا.): بەرایی٬ پێشایی٬ پێشەوە
پاڵێن(ئەردە)
پاڵێوران
پاڵاوتران
پاڵێوراو
پاڵراو، پاڵافتراو
پاڵێوکە
دەفرێکی پانی کونکونە، چتی پێ دەپاڵێورێ، پاڵووێنە، پاڵین، کەوگیر
پرگهەڵێنان
پەیدابوونی کەڕوو لەسەر چتی شل یا تەڕ