تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داگیرسان
داهێنران و نۆبەتێ لێ اتن٬ -ی لەش:گەرم بوون و ئاییسانی لەش لەبەر ناسازی یا ڕق و قین؛ لەشم داگیرساوە٬ -ی چاو:دەست بە ئێش کردن٬ - ئاوور:گڕدان٬ گڕسەندن٬ هەڵبوون٬ ئاییسان٬ هەڵاییسان٬ داگیران٬ ئاوورگرتن
داگیرساندن
دەست پێکردن. –ی ئاوور:هەڵکردن٬ پێکردنی ئاوور و چراو ئیتر٬ ڕەوشەنکردن٬ گەشکردنەوە.-ی شەڕ و کێشە:هەڵاییسان٬ هەڵگیرساندن
داگیرسانن
داگیرساو
دەست پێکراو٬ هەڵکراو٬ ئاییساو
داگیرسیان
داگیرسان٬ ڕەوشەن بوون٬ هەڵگیرسیان٬ گەشبوونەوە. سووربوونەوە٬ داگریان
داگیرکراو
زەوتکراو٬ هیستۆک٬ شووێنێکە دەوڵەتێکی بێگانە داگیری کردبێ
داگیرکردن
زەوتکردن یا بردنی چتێک بە زۆر٬ دابڕ کردن
داگیرکەر
کەسێکە چتێکی زەوتکردبێ یا بکات. دەوڵەت یا هێزێکی بێگانەیە٬ کە شووێنێکی داگیر کردبێ یا زەوت بکات
داگیرکەردەی
(هەورا.): داگیرکردن
دڵڕاگیرکردن
پارێزگاری کردنی دڵی یەکێک لە زیزبوون
دڵگیری
دەرمانۆگیریای
(هەورا.): دەرمانی گیری
دەزگیران
دەسگیران،(باک.)دەستگیرانی،دەرگستی،خووەستی،(کە.) دەزویران،نیشانی،دەزگرتی،دەستگرتە،کوڕ،کچێکی کەبۆ یەکتری نیشانە کرابن دەبنە ی یەکتری.(باک.)جیاوازی بووکان.
دەستگیراتی(باک.)
دەزگیران،خەریک بوونی بە کارێکەوە.
دەستگیربوون
دەستگیرکردن
دەستگیرۆیی
یارمەتی دانی یەکێک بەدڵفروانی.
دەستگیری
دەسگیری،ئەمەگداری.
دەستەگیرە
گیرەی مۆرهەڵکەنانە،کەمۆری لەناو قایم دەکەن ئەوسا هەڵی دەکەنن.