تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گال
گڕوگاڵ و قسەکردنی ساوایان٬ هەرزن.
گالیسە
گلیسکە٬ عەرەبانە.
گالێش (شن.)
تا٬ گییشە.
دهنگالە
(باک.):کانی،سەرچاوە
شنگالی (باک.)
جووره تفنەنگێکی خەتخەته.
ڤێگالۆلۆ
(باک.): لە گۆرانیاندابەکاری دەبەن وەکوو دەلۆلۆ:دەلێلێ وایە
ئاگال(باک)
حەگال، جامەدانی و پەتێکی بادراوی ڕەشە ئارەوان لەسەری دەنێن
تڕگال
(زرا.، بار) ترگار، جام، شووشە، بادی ئاوێ
تەنگال(باک)
کەنار، لێوار، کەلەکە، تەنیشت. بەرقەد: خەنجەرەک خستەبه_ا خووە. بەرانبەر، هەڤبەر، بەردیلک
زەرگال
(شەم.، هەورا.): زەنگاڵ، ڕەشکە، پێڵاوێکە لە موو و خوری دروستدەکرێ بۆ سەر بەفر و هیشکانیش باشە. (شەم.) لەلبادی سەر و بنی دروستدەکرێ
شەنگال
ژەنگار، شارێکی کوردی یەزیدییه لە ڕۆژاوای موسڵییه. چیای ژەنگاری لە گۆرانی و ئستراناندا زۆر باسکراوە.
چەنگال
سێتلک، قولاپی نانی، (باک) چنگاڵ، قولاپی گچکە. بە هەموو گیان لەبەرو چتێکی وا دەڵێن، کە چنگیان هەبێ. چنگاڵ ، چنگوڕک، چەنگوڕک، چنگر، پەنجەی دڕندەو باڵندەی گۆشت خۆر، نەپەرووشک ئاسنێکی نێوکونەو قەڵانگێکی زۆری بە کەنارەوەیە چتی لە بیرو چاڵاوان پێدەردەهێننەوە