تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەڵەش
(ئەردە.): کوڵۆش٬ مەردومی بێعاری بێ ئابڕوو. (باد.): بەدەن و لەشی زیندوو. (هەورا.): کەلاک٬ کەلاش٬ جەندەک. کەڵاش. کەچەڵ٬ گیانداری زۆر جووان. (باک.):جووان٬ ئازا٬ گەورە٬ ئافرەتی جووان. پیاوخراپ٬ جەرده٬ ڕێگر
تانج کەڵەشێر
پۆپەی کەڵەباب
خووێندنی کەڵەشێر
ژێرچەناگەی کەڵەشێر
دووپەلکەکانی ژێرچەنەگەی کەڵەبابییە
کەڵەشاخ
ڕۆنی سەپانان٬ چەوری دان٬ ڕۆندان. شاخی کەڵەڕۆنی تێدەکەن بۆ چەورەسان٬ ئەسرۆچلک٬ ئەسرۆلک٬ پاکێش. –گرتن: خووێنبەردان٬ بە کەڵەشاخ یا بە پیاڵە خووێنگرتن یا با لە لەش دەرکردن
کەڵەشین
کەڵەشێر
کەڵەشێرباز
کەسێکە حەزی لە شەڕە کەڵەبابێ بکات.-ی: حەز لە شەڕە کەڵەبابێ کردن٬ شەڕە کەڵەشێر کردن
کەڵەشێرپێغەمبەر
کەڵەشێرەجەنگی
(ئەردە.): کەڵەشێر بازی٬ شەڕە کەڵەباب
کەڵەشە
(باد.):کەڵەباب
دڵەکەڵەشێر
جوورە ترێیەکە سپی و دەنک درێژە بنکی ئەستوور و سەری باریکە یەک دەنکە ناوکی گچکەی تێدایە
پۆپنەکەڵەشێرە
سەووڵ، گیایەکە گوڵەکەی وەکوو پۆپەی کەڵەشێری سوورو پەڕەدارە
پۆپەوکەڵەشێری(هەورا)
پۆپەی کەڵەبابی
چاوکەڵەشێر(ئەردە)
چاوکەڵەشێرە، تۆوی گیایەکییە تۆوەکەی سوورو ووردە وەکوو چاوی کەڵەشێر
چاوکەڵەشێرە
تۆوی گیایەکییە دەنکەکانی سوورە وەک چاوی کەڵەشێر