تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دمارە کۆڵ
دیزە بە کۆڵ
مەبەس یەکێکییە کە خاوەندی سامان یا ماڵ و منداڵێکی زۆربێ و نەتووانێ بە ئاسانی کۆچ و بار بکات
شێر کۆڵ
(ئەرده.) دارێکه چوار پاڵووه لە ژێر کۆڵەکەدا دادەنرێ. بێچووه شێر.
کنج و کۆڵ
بڕوانە:کنج
کۆڵ
گیایەکی کووێستانییە گەڵای درێژکۆڵەیە بنەکەی سوورە دەکرێتە کەلانە. (هەو.):پشته٬ پشتی٬ (خۆ.ڕەوا.):تل ٬ تێلەکە٬ تەلاش٬ گوورز٬ (دەر.):تیله٬ چتێکە ئادەمیزاد بتوانێ بە پشتی هەڵیگری.لە-بوونەۆە:ڕزگار و ئاسوودەبوون٬ لە ئێخەبوونەوە.لە-کردن:چت یا گیان لەبەر بە پشت هەڵگرتن. لە-کردنەوە:کۆتایی پێدان٬ خۆڕزگار کردن٬ -خستن: کۆڵ دانان.سست٬ دەستەووستان٬ تەپ٬ بێدەستەڵات٬ خاو.جاش٬ جاشک٬ جاشکەکەر٬ نەبڕ٬ کول٬ هەموو جوورە پاچ و بیوور و ئیتر٬ کە زۆر کاری پێکرا-دەبێ٬ کول و نەبڕ دەبێ٬ دەست یا پەنجە قرتاو.گیان لەبەرێکە دەستی یا پێی یا هەردووکیان کۆڵ بێ٬ (کە.):کوتمە(بۆدەست وپێ)٬(ڕۆژ)پێکۆڵ.پاکوور.کۆریس٬ بزنی بێ شاخ٬ گیان لەبەری بێ شاخ٬ (هەورا.): قەم٬ تەبەکی هەویری.جلشوشتن٬ شیو٬ (کە.):کوڵ٬ (ئەردە.): هاڵ٬ ئەشکەوت.(زا.):دۆڵیانەی ئاشه٬ کە دانەوێڵەی تێدەکرێ٬ کە ووردە ووردە بچێتە ناو چەرەخۆرەوە٬ (باک.): بێ شاخ٬ کۆچ٬ کۆریس٬ کۆل٬ کۆلیس٬ شاخ کورت٬ شاخ شکاو. (باک.): ڕووت٬ ڕووت و قووت٬ کۆت. (کە.):جۆگەیەکە وەکوو ئاخوڕ دروست دەکرێ لە قسڵ و گێچ یا لە تەنەکە لەو ئاواییانەی ٬ کە ئاویان نییە ئاوی تێدا دەدەن بە ماڵات و ووڵاخ و ئاژاڵان
دمارە کۆڵە
(ڕۆژ. هەورا.): دووپشک
شووتی کۆڵە
شێر کۆڵە (ئەرده.)
کۆڵان
کووچه٬ کووه٬ لکێکە لە گەرەکێکی .کۆڵین.هەڵکۆڵین.هەڵقەندن٬ کەلیان
کۆڵاندن
هەڵکۆڵین٬ هەڵقەندن
کۆڵانکۆت
کۆڵاو
هەنگامه٬ کارەسات٬ ڕوودار٬ خەم و پەرۆشێکی زۆر گەورە٬ ڤچان٬ پێشهاتن
کۆڵبەند
کۆڵدان
کۆڵدەر
بەزێن٬ چیره٬ کۆڵ نەدەر٬ نەبەز٬ خۆگر
کۆڵران
هەڵکۆڵران٬ هەڵدڕان
کۆڵمک
(موک.)(هەو.):نێک٬ قوڵسان٬ کوولێمەک٬ کوڵۆک
کۆڵنج
(هەورا.): قۆڵنج
کۆڵنج
ژانی شان و مل و پشتە بەهۆی سەرماوە.تووی نەگەییشتوو.
کۆڵنجان
گیایەکی گەرمە بە کوتراوی لەسەر جێگای ئەندامی یەکێک دادەنرێ٬ کە تووشی رەقێنەی بووبێ
کۆڵنجکردن
ئازار پەڕینە ناو شان و مل بە هۆی سەرماوە
کۆڵنجکە
قوڵنچکە
کۆڵنجە
تووی نەگەییو
کۆڵنەدەر
نەبەز٬ خۆگر
کۆڵهەڵگر
داگرتەک٬ حەمباڵ